مایکرۆسۆفت 3, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی پەردەی لەسەر Surface Laptop 2 لادا

هەر لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی تایبەتی مایکڕۆسۆفت، دوێنێ کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی هەولێر – کوردستان، کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێک لادا و لە نێویشیاندا Surface Laptop 2 نمایشکرا.

ئەمەش وەکو سێرفس پڕۆ ٦ هەمان دیزاینی نەوەی یەکەمی سێرفس لاپتۆپی پێش خۆی هەیە بەڵام بە گۆڕانکاری ناوەکییەوە لەگەڵ بوونی ڕەنگی ڕەش، بەڵام جیاواز لە سێرفس پڕۆ، ئەم جۆرەیان سێ ڕەنگی تری وەکو شینی سەوزباو و سور و زیوی هەیە.

ئەم ئامێرە بە نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتیڵ و ڕامی خێراتر بەردەست دەبێت، بەڵام بەداخەوە هێشتا هیچ دەرچەیەکی USB-Type C نییە. هەروەک لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە زۆر بەراوردیان بە ماکبووک ئێیەری ١٣ ئینجی کرد کە ئەم نەوەیەی سێرفس لاپتۆپ چەندە خێراترە و هەروەها بێدەنگترە لەکاتی نوسین و بەکارهێنانی تەختەکلیلەکەی.

مایکڕۆسۆفت دەڵێت ڕوونمای ئەم لاپتۆپە ٣,٤ ملیۆن پێکسڵی هەیە، لەگەڵ بوونی 1,500:1 بۆ Contrast Ratio کەی. ئەمە سەرباری ئەوەی بە ٨٥% لە نەوەی پێش خۆی خێراترە بەڵام هێشتا هەر ١٤ کاتژمێر و نیو پاتریەکەی بەرگە دەگرێت. پوختەی تایبەتمەندییەکانی لە خوارەوە بخوێنەوە:

  • ڕوونما: قەبارەی 13.5 ئینج لە جۆری PixelSense و بە ڕوونی 2256×1504 پێکسڵە
  • پڕۆسێسەر: Core i5 8250U/i7-8650U (consumer) Core i5 8350U/8650U (business)
  • گرافیک: Intel UHD 620
  • ڕام: 8GB or 16GB
  • بیرگە: 128GB, 256GB, 512GB, یان 1TB SSD
  • دەرچەکان: USB 3.0 Type A, Surface Connect, MiniDisplayPort, headphone jack
  • کامێرا: 720p بۆ پێشەوەی و پشتگیری لە Windows Hello دەکات
  • وایەرلێس: 802.11 a/b/g/n/ac; Bluetooth 4.1
  • سیستەمی وەگەرخەر: Windows 10 Home (consumer) / Windows 10 Pro (business)
  • ڕەنگ: ڕەش و شینی سەوزباو و سور و زیوی
  • پێوەکراوەی تر: Surface Pen  بە ٩٩ دۆلارە

ئەم ئامێرە نرخی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە ١٦ی ئەم مانگە لە فرۆشگای مایکڕۆسۆفت بەردەست دەبێت. لەم بەرستەرەوە دەتوانیت لەسەر فرۆشگاکە بیدۆزیتەوە.

بینەری ڕێکلامی فەرمی سێرفس لاپتۆپ ٢ بن:

[su_youtube url=”https://youtu.be/dwK422sLD-s”]

 

تاگەکان microsoft
بۆچونی تۆ