مێسنجەرەکان

یاهوو گەڕایەوە و تۆڕێکی پەیوەندی چات و گفتوگۆی ڕکابەری وەتسئەپی ڕاگەیاند

دوای کۆتایی هێنان بە یەکەم تۆری پەیوەندی خێرا کە بە Yahoo Messenger ناسرابوو لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیایی یاهوو پەردەی لەسەر ئەپێکی نوێ لادا بە ناوی Yahoo together بە دیزاین و شێوەیەکی سەردەمیانە.

یاهوو لە بانگەشە کردن بۆ ئەم ئەپە نوێیەی دەڵێت تۆڕێکی گونجاوە بۆ پەیوەندی و نامەگۆڕینەوەی نێوان هاوڕێیان و خێزانەکان و هاوپیشەکان. ئەپەکە بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی وەتسئەپ و سلاک دادەنرێت لە ڕووی ئەرک و جێ بەجێکردنەکانیەوە.

شایەنی باسە، ئەم ئەپە نوێیەی یاهوو لەلایەن هەمان دەستەی گەشەپێدەرانی Yahoo Messengerـەوە گەشەی پێدراوە. ئەم ئەپە لە ڕووی شێوە و دیزاینیەوە زیاتر لە ئەپی سلاکەوە نزیکە. بەداخەوە لەڕووی جێ بەجێکردنەوە پەیوەندی دەنگی کەمە بەڵام تایبەتمەندیەکی ناوازەی هەیە ئەویش دانانی ئەلەرم بۆ ئەو کەسانەی دەتەوێت پەیوەندیان پێوە بکەیت لەکاتێکی دیاریکراودا ئاگادارت دەکاتەوە.

بۆ خۆ تۆمارکردن لە ناو Yahoo together پێویستت بە هەژماری یاهوو هەیە، بەڵام دەتوانی هاوڕێکانت بانگهێشت بکەیت بۆ پەیوەندی بەکۆمەڵ لەڕێگەی کۆدێکەوە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ خۆ تۆمارکردن.

داگرتن: بۆ ئای ئۆ ئێسبۆ ئەندرۆید

 

سەرچاوە:

6 تشرینی یه‌كه‌م، 2018