ئای ئۆ ئێس 6, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەپی Firefox Focus بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیەوە نوێکرایەوە

لە ماوەی ڕابردوودا وێبگەڕی Firefox Focus کە یەکێکە لەو وێبگەڕانەی بە شێوەیەکی زیاتر جەخت لەسەر پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەر و زانیاریەکانی دەکات بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیەوە نوێکرایەوە و بەردەست کرا بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

گرنگترین نوێکاریەکانی ئەم وەشانەی وێبگەڕی Firefox Focus:-

  • باشتر کردنی ڕووکاری بەکارهێنەر هەتاوەکو بگونجێت لەگەڵ ئەندرۆید پای 9.0
  • زیاد کردنی شریتێکی تایبەتی URL لەگەڵ لیستی ڕێکخستنەکان کە سادەکراوە و دەتوانرێت بە ئاسانی بەکاربهێنرێت
  • زیاد کردنی تایبەتمەندی پێشنیارەکانی گەڕان، بە ئامانجی خێراتر کردنی گەیشتن بە ماڵپەڕی دڵخواز
  • لە ئێستادا ئەپەکە کاردەکات بە وێبگەڕی GeckoView، ئەمەش وا دەکات گەڕانێکی ئاسان و پارێزراوترت بۆ دابین بکات
  • باشتر کردنی توانا و وەڵامدانەوەی وێبگەڕەکە بە شێوەیەکی گشتی

لەم بەستەرانەی خوارەوە وێبگەڕەکە نوێبکەنەوە:-

تاگەکان Firefox Focus
بۆچونی تۆ