گەرمترین
8, تشرینی یهكهم 2018
نۆکیا ڕیکلام بۆ مۆبایلێکی نوێی دەکات

لە پۆستەرێکی نوێدا، نۆکیا لە ژێر ناویشانی “ڕوونمایەکی گەورە بەڕێوەیە A Mega Display is “Coming کە دواتر سڕیویەتەوە ڕیکلام بۆ بەرهەمێکی داهاتوویان دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە نۆکیا ٧.١ پڵەس بێت.
شایەنی باسە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نۆکیا مۆبایلێکی نوێی بەناوی نۆکیا ٧.١ بۆ جیهان نمایشکرد، کە لەم بەستەرە دەتوانن تایبەتمەندییەکانی بخوێننەوە.
لە ڕاستیدا، پۆستەرەکەی ریکلامی نۆکیا لەلایەن لقی نۆکیای هیندستان بڵاوکرایە و پاشان سڕدراوەتەوە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ئەم مۆبایلە تایبەت دەبێت بە هیندستان و لەوێ نمایش دەکرێت. بە گوێرەی دەنگۆکان، نۆکیا ٧.١ پڵەس ڕوونمایەکی ٦.١٨ ئینجی دەبێت، کە بەڕاستی ناتوانین ناوی بنێین Mega واتە گەورە، چونکە ئەمڕۆ ئایفۆنی ٦.٥ ئینجی و گالەکسی ٦.٤ لە بازاڕەکانن لە ئێستادا.
ئەمەی خوارەوە بڵاوکراوەکەی نۆکیایە لە تویتەر:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!