ئەپڵ
9, تشرینی یەکەم 2018
ژمارەیەک لە کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ ڕووبەڕووی کوژاندنەوە و هەڵبوونەوەی لە ناکاو دەبن

بێگومان هیچ سیستمێک و ئامێرێک بەدەر نییە لە کێشە و هەڵەی تەکنیکی ئامێرە کارکردووەکانی ئای ئۆ ئێسیش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەند کێشەیەکی تەکنیکی بوونەوە، لە ئێستاشدا ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی کاتژمێرەکانی apple watch series 4 ئاشکرایان کردووە کە بە هۆی گۆڕینی کات بە شێوەی خۆکارانە کاتژمێرەکانیان ڕووبەڕووی کوژاندنەوە و هەڵبوونەوەی خۆکارانە دەبن بە شێوەی بەردەوام ئەمەش وا دەکات پاتری کاتژمێرەکە هیچ وزەیەکی تێدا نەمێنێت.
هۆکاری ئەم کێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕووکاری کاتژمێرەکە ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵە بکات لەگەڵ گۆڕانی خۆکارانەی کات لە کاتژمێرەکەدا ئەمەش وا دەکات هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستمەکەدا ڕووبدات و ببێتە هۆکاری هەڵبوونەوەی خۆکارانەی کاتژمێرەکە لەگەڵ وەستانی خزمەتگوزاریەکانی، لە هەوڵێکیشدا بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە هەندێک لە بەکارهێنەران لە ڕێگەی ئەپی تایبەت بە کاتژمێرەکە و لە مۆبایلەکانیانەوە توانیویانە ڕووکاری بەکارهێنراو بگۆڕن و هەتاوەکو ئێستاش ئەپڵ هیچ لێدوانێکی لەم بارەوە نەداوە.
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.