هەواڵ
10, تشرینی یەکەم 2018
هەژمارە هاککراوەکانی یاری Fortnite بازرگانی پێوە دەکرێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام

زۆرینەمان هەژمارەکانی ئینستەگرام بەکاردەهێنین بۆ کاری ئاسایی و ڕۆژانەی وەک بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ، بەڵام وا دیارە کەسانی دیکە تۆڕەکە بەکاردەهێنن بۆ مامەڵە کردن بە هەژمارە هاککراوەکان، بە پێی ڕاپۆرتێک سەبارەت بەم کردارە کە لەم دواییەدا سەریهەڵداوە هاککەران هەڵدەستن بە بازرگانی پێکردنی هەژماری هاککراوی یاریەکان و هەندێک ئامێری تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشی DDoS و هەژمارەکانی Spotify کە فرۆشێکی زۆریشیان هەیە.
ماڵپەڕی Motherboard لەم بارەیەوە گفتوگۆ دەکات لەگەڵ یەکێک لەو کەسانەی کە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی بازرگانیکردنی لەم شێوازە، بە پێی وتەکانی ئەو کەسە هەندێک لە هاککەران هەڵدەستن بە ڕیکلام کردن لە تۆڕەکەدا بۆ پێکهاتە هاککراوەکان و هەندێکی دیکەشیان بە شێوازی ئاسایی بڵاویدەکەنەوە، هەروەها وتیشی لە نێوان ئەم پێکهاتانەدا هەژمارەکانی یاری Fortnite زیاتر گرنگی پێدەدرێت و بازرگانی پێوە دەکرێت، بۆ ئەم کارەش هاککەران هەڵدەستن بە هاککردنی هەژماری کەسانی دیکە کە خاوەنی هەژمارن لە هەمان یاری و پێکهاتە بە پارەکانی نێو یاریەکانی پێ دەکڕن و دواتر ڕەوانەی چەند هەژمارێکی تایبەت بە خۆیانی دەکەن.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.