گووگڵ 11, تشرینی یه‌كه‌م 2018

گووگڵ ئامێری Pixel Slateـی بە سیستەمی وەگەرخەری کڕۆم و تەختەکلیلەوە ڕاگەیاند

دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتی ٩\١٠\٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای گووگڵ پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێ لادا. لەناو ئەم بەرهەمانە ئامێری کۆمپیوتەری پیکسڵ سلەیت Pixel Slate بوو، کە بە سیستەمی وەگەرخەری کڕۆم کاردەکات.

ئەم ئامێرە تەختەکیلێکی جوان و قەشەنگی هەیە کە دوگمەکانی شێوە گۆین و توانای لێکردنەوەی لە ئامێرەکە هەیە. ئەمە سەرباری ئەوەی ئەم ئامێرە پشتگیری لە پێنوسی پیکسڵ دەکات.

پیکسڵ سلەیت لە بەشی پێشەوەی دوو بڵندگۆی ئاست بەرزی هەیە و چێژی تایبەت بە بەکارهێنەر دەبەخشن لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ یان گوێگرتن لە دەنگ. هەروەک ئەم ئامێرە کامیرایەکی بەهێز لەسەر بەشی پشتەوەی هەیە بە ٨ مێگاپێکسڵ و بە هەمان قەبارەش لەسەر بەشی پێشەوەی. کامێراکەی توانای گرتنی وێنەی پۆرترەیتی هەیە بە ڕوونی بەرز.

ئامێرەکە خاوەنی ڕوونمایەکی ئاست بەرزە لە جۆری LCD، کە خاوەنی ٦ ملیۆن پیکسڵە و لە هەر ئینجێکدا ٢٩٣ پێکسڵە.

گووگڵ تەختەکیلێکی تایبەتی بۆ ئەم ئەم ئامێرە بە جیا دروستکردووە، کە خاوەنی دیزاینێکی نایابە و نرخی ١٩٩ دۆلارە. هەروەک پێنوسیشی بۆ بەرهەمهێناوە بە نرخی ٩٩ دۆلار.

نرخی ئەم کۆمپیوتەرە ٢ لەناو ١ـە بۆ پڕۆسێسەری سێلیرۆن و ڕامی ٤ گێگابایت لە ٥٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات. بەڵام بۆ جۆری Core i7 و ڕامی ١٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ٢٥٦، نرخی پێکسڵ سلەیت دەگاتە ١٥٩٩ دۆلار.

هەروەک دوو جۆری تریشی هەیە، ئەوانیش Core m3 بە نرخی ٧٩٩ دۆلار بە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت، وە جۆرێکی تریشی بریتییە لە Core i5 و ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت بە نرخی ٩٩٩ دۆلار.

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ