هەواڵ
11, تشرینی یهكهم 2018
نۆکیا مۆبایلی Nokia 3.1 Plusـی بە دوو کامێرا و پاتریەکی گەورەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای نۆکیا ئەمڕۆ و بە فەرمی مۆبایلی Nokia 3.1 Plusـی ڕاگەیاند لە نیو دەلهی، مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە و هەڵگری باتریەکی بەهێزە بە توانستێکی گەورە و لە بەشی پشتەوەشی هەستەوەری پەنجەمۆری تێدا جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 6 ئینج و بە ڕوونی 720×1440 پێکسڵ بە دووری 18:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری MediaTek Helio P22 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز
- ڕام: 2 یان 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 16 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3500 میللی ئەمپێر
- کێش: 180 گرام
- ڕەنگ: شین و سپی
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 و بەم زوانەش ئەندرۆید پای 9.0ـی بۆ ڕەوانە دەکرێت
- نرخ: 170$ دۆلار
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.