ئۆپۆ
11, تشرینی یەکەم 2018
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo K1ـی بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و پاتریەکی بەھێزەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ ئەمڕۆ و بە فەرمی مۆبایلی Oppo K1ـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندەوە ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە لەگەڵ پاتریەکی بەهێز بە توانستی 3500 میللی ئەمپێر و هەڵگری دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 660
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3500 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.2
- نرخ: 290$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 19/10/2018


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.