ئەپ و نەرمەکاڵا
12, تشرینی یەکەم 2018
ئەپی Wallpapersـی گووگڵ ژمارەیەک لە پاشبنەمای قەشەنگی بۆ زیادکران

لە ڕاستیدا ئەپی Wallpapersـی گووگڵ زوو زوو نوێکردنەوەی پێ ناگات، بەڵام ناوەڕۆکەکەی کە بریتییە لە دەیان پاشبنەما بەردەوام نوێدەکرێتەوە و وێنەی جوان و قەشەنگی بۆ زیاد دەکرێت. ئەمەش ئەوەیە کە لە دوایین نوێکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەم ئەپڵیکەیشنە چەندان پاشبنەما واتە باکگراوندی نوێ زیادکراون.
بۆ نمونە لەم چەند بەشەی خوارەوە، ژمارەیەک لە پاشبنەمای نوێ زیادکراون:
- Landscapes
- Textures
- Life
- Earth
- Art
شایەنی باسە، ئەپی Wallpaper لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا نوێ نەکراوەتەوە، لەبەرئەوە هیچ ئەپدەیتێک بەردەست نییە وەکو ئەپ لە گووگڵ پلەی، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەناو ئەپەکەوە ناوەڕۆکەکەی نوێکراوەتەوە و ڕێژەیەک لە پاشبنەمای قەشەنگ و جوانی بۆ زیادکراون.
لەم بەستەرەوە ئەپی Wallpapers بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!