فەیسبووک 13, تشرینی یه‌كه‌م 2018

فەیسبووک بەمزووانە بژاردەی سڕینەوەی نامە لەلای بەرامبەر زیاد دەکات

ماوەیەکی زۆرە فەیسبووک نیازی وایە بژاردەی سڕینەوە و هەڵوەشاندنەوەی ناردنی پەیام و نامە لە مێسنجەر زیادبکات، بەڵام هەتا ئەم چرکە ساتە نەیتوانیوە بەڵێنەکەی بێنێتە جێ. بەڵام خۆشبەختانە هیوایەک بۆ هەوادارانی مێسنجەر هەیە، چونکە لە ئێستادا فەیسبووک سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندیەکی لەم شێوەیەیە.

بێگومان، زۆربەی جار لە مێسنجەر شتێکت نوسیوە و ناردووتە بەڵام پەشیمان بوویتەوە لە ناردنی و هیچ بژاردەیەک نەبووە بۆ ئەوەی ڕێگەت پێ بدات بە سڕیتەوە لە لای خۆت و بەرامبەر یان ناردنەکە هەڵبوەشێنیتەوە. ئەم کێشەیە بەم زووانە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە بەردەستکردنی بژاردەی هەڵوەشاندنەوە و سڕینەوەی پەیام لەلای خۆت و بەرامبەر چارەسەر دەکرێت.

شایەن باسە دوو وێنە دزەیان پێکراوە، کە دەریدەخەن فەیسبووک پلانی وایە تایبەتمەندی هەڵوەشاندنەوەی ناردنی نامە Unsend Message بۆ مێسنجەر زیاد بکات. بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندیەش بەکاربهێنیت پێویستە لەسەرت کە پەنجە لەسەر پەیامێک بۆ ماوەیەکی درێژ ڕابگریت و پاش ئەوە دوو بژاردەت دێتە بەردەم ئەوانیش Delete و Unsendـن. یەکەم بژاردە تەنها پەیامەکە لەلای تۆ دەسرێتەوە. دووەم بژاردە لەلای بەرامبەرکەت دەسڕێتەوە کە پەیامت بۆ ناردووە.

 

شایەنی ئاماژەیە، ئەم تایبەتمەندییە تەنها ڕێگەت پێدەدات لە پەشیمانبوونەوە لە ناردنی پەیامێک لە ماوەیەکی دریارکراودا، کە تا ئێستا زانراو نییە ئایا ٢٤ کاتژمێرە یان کەمترە یان زیاترە. ئەمەش واتای وایە ئازادی ڕەهات پێ نادرێت تا هەرکاتێک بتەوێت پەیام لەلای خۆت و بەرامبەرت بسڕیتەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook
بۆچونی تۆ