ئۆپۆ
14, تشرینی یەکەم 2018
ئۆپۆ تەکنەلۆژیای Hyper Boost ڕادەگەیەنێت بۆ باشترکردنی ئاستی مۆبایلەکانی لە کاتی یاریکردندا

کۆمپانیای ئۆپۆ لە کۆنگرەیەکیدا لە شانگهای تەکنەلۆژیای Hyper Boostـی ڕاگەیاند بە ئامانجی باشترکردنی ئاستی مۆبایلەکانی لە کاتی بەکارهێناندا، شایەنی باسە ئەم تەکنیکە کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی لەرەی ئامێرەکان و خێراترکردنیان بۆ 100 هێندە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا هەستاوە بە کارکردن لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای خاوەن یاریەکان هەتاوەکو ببنە یاریدەدەرێک بۆ باشترکردنی ئاستی مۆبایلەکانی نموونەی ئەو کۆمپانیایانەش Tencent و Netease و Unreal و Unity و چەندینی ترن، هەروەها کۆمپانیای ناوبراو وتیشی هەردوو یاری PUBG و Honor Of Kings یەکێک دەبن لەو 11 یاریەی کە ئاستیان باشتر دەکرێت لەسەر مۆبایلەکانی کۆمپانیا.
تەکنەلۆژیای Hyper Boost جگە لەوەی هەڵدەستێت بە باشتر کارپێکردنی یاریەکان لە هەمان کاتیشدا کاردەکات لەسەر خێراترکردنی ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کاتی بەکارهێناندا ئەپەکانیش تۆڕی WeChat و TaoBao و QQ لە خۆدەگرێت، شایەنی باسیشە کۆمپانیای ئۆپۆ ئەم تەکنیکەی وەک وەڵامێکە بۆ تەکەلۆژیای GPU Turboـی تایبەت بە کۆمپانیای هواوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستی کردووە بە گەیشتن بە ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی، بە شێوەیەکی گشتی تەکنیکە نوێیەکە کاردەکات لەسەر ڕێکخستنی لەرەی ئامێرەکان لە ماوەی 0.2 بەش لە چرکە لە جیاتی 20 بەش لە چرکە ئەمەش کاتی پێویستی ڕێکخستنی لەرەیە لە ناوکەکانی Android Linuxـدا، لەگەڵ ئەمەش کۆمپانیای ناوبراو بەڵێن دەدات کە خێرایی کارکردنی سیستمەکە بە ڕێژەی 31.91% زیاد بکات لە ڕێگای 50 چارەسەر بۆ پڕۆسێسەرەکانی MediaTek و Qualcomm.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.