شاومی 14, تشرینی یه‌كه‌م 2018

ڤیدیۆیەک دیزاینی مۆبایلی داهاتووی شاومی Black Shark 2 ئاشکرا دەکات

هەندێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل هەڵدەستن بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی تایبەت بە گەیمەران لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیای ڕەیزەر Razer Phone 2ـی ڕاگەیاند و دەتوانن لەم بابەتەوە خوێنەری زانیاری زیاتر بن لەسەر مۆبایلەکە (مۆبایلی Razer Phone 2 بە Snapdragon 845 و Wireless charging و IP67 ـەوە ڕاگەیاندرا) کۆمپانیای شاومیش لە ئێستادا دەیەوێت جۆری دووەم لە مۆبایلەکانی تایبەت بە یاری ڕابگەیەنێت ئەویش Black Shark 2ـە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لەگەڵ فلاشێکی LED و بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە لەگەڵ بوونی لۆگۆی کۆمپانیا بە شێوەی ڕووناکی RGB هاوشێوەی مۆبایلی Razer phone 2.

سەبارەت بە ڕوونمای مۆبایلەکە ئەوا پێشبینی دەکرێت بە هۆی دانانی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە ڕوونمایەکی گەورەتر بەردەست ببێت لە مۆبایلەکە و وا دیارە لێرەدا بە دووری 18:9 دەبێت، هەروەها مۆبایلەکە بڕیارە کاربکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 8 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 128 گێگابایت، سەبارەت بە نرخ پێشبینی دەکرێت لە نزیکی 500$ دۆلار بێت و بەم زووانەش ڕادەگەیەنرێت.

تاگەکان Black Shark 2
بۆچونی تۆ