ئاسایشی ئەلیکترۆنی
14, تشرینی یهكهم 2018
چۆن بزانم هەژمارەکەم سەلامەتە لە پاش ڕووداوەکانی هاککردن ئەم دواییە؟

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە کۆتا کەلێنی فەیسبووک لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیا ئاشکرایکرد کە زیاتر لە 29 ملیۆن هەژماری بەکارهێنەر ڕووبەڕووی هاککردن بووەتەوە، سەرەڕای خراپی ئەم هەواڵە بۆ بەکارهێنەران بەڵام لە کۆتاییدا کۆمپانیا توانی ئەو هەژمارانە دیاری بکات کە هاککراون و زانیاریەکانیان لە مەترسیدایە، بۆ ئەم کارەش پێویستە لە سەرت سەردانی ئەم ماڵپەڕە Facebook بکەیت و هەژمارەکەتی لێوە داخڵ بکەیت، پاش ئەم هەنگاوە و کرانەوەی پەڕەکە دەبینیت لە پێشەکیدا هەندێک ڕوونکردنەوە دراوە سەبارەت بە کەلێنی ئەم دواییەی فەیسبووک، پاش ئەمە و لە کۆتایی پەڕەکەدا نووسراوێک دەردەکەوێت لە نێو چوار گۆشەیەکی شیندا تۆی بەکارهێنەر ئەگەر ئەم نووسراوەت بەدی کرد ئەوا فەیسبووکەکەت سەلامەتە و هیچ زانیارییەکی نەبراوە.

بەڵام لە ئەگەری بینینت بۆ ئەم نووسراوەی خوارەوە ئەوا هەژمارەکەت ڕووبەڕووی هاککردن بووەتەوە و سەرجەم زانیاریە کەسێتیەکانی وەک ناو و ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایل و بەرواری لە دایکبوون و ڕەگەز و باری کۆمەڵایەتی و جۆری ئەو ئامێرانەی بە هۆیانەوە داخڵ دەبیت لەگەڵ سەرجەم زانیاریە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەژمارەکە لە لای هاککەران بەردەستە.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.