هەواڵ
16, تشرینی یەکەم 2018
هواوەی هەردوو مۆبایلی Enjoy Max و Enjoy 9 Plusـی بە فەرمی ڕاگەیاند

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای هواوەی هەردوو مۆبایلی 8X و 8X MAXـی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیای ناوبراو بە هەمان دیزاینی دوو مۆبایلی پێشوو هەریەک لە Enjoy Max و Enjoy 9 Plusـی ڕاگەیاند لەگەڵ بوونی چەند جیاوازیەک لە تایبەتمەندیەکاندا.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Enjoy 9 Plus:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.5 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ لەگەڵ نۆچێک لە بەشی سەرەوە
- پڕۆسێسەر: Kirin 710
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
- توانستی پاتری: 4000 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
- نرخ: 216$ دۆلار بۆ 64/4، 245$ دۆلار بۆ 128/4
- بەرواری بەردەستبوون: جۆری 64/4 لە 20/10/2018، جۆری 128/4 لە 25/10/2018
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Enjoy Max:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD و بە قەبارەی 7.12 ئینج و بە ڕوونی 1080×2244 پێکسڵ لەگەڵ بوونی نۆچێک لە شێوەی دڵۆپە
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 660
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64/128 گێگابایت
- توانستی پاتری: 5000 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
- کامێرای پشتەوە: 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- نرخ: 245$ دۆلار بۆ 64/4، 288$ دۆلار بۆ 128/4
- بەرواری بەردەستبوون: جۆری 64/4 لە 20/10/2018، جۆری 128/4 لە 1/11/2018
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.