10
بابەتی گرینگ 16, تشرینی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

هواوەی مۆبایلی Mate 20 Xی بە پاتری 5 هەزار و ڕونمای 7.2 ئینج ڕاگەیاند

وەک چاوەڕوان دەکرا کە هەمیشە هاوشێوەی جارانی دیکە هواوەی بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی کۆنگرەی ئەم جارەشی زیاتر بە چێژکرد لە نێو بەرهەمەکانیدا مۆبایلی Mate 20 X ی ڕاگەیاند کە سەرنجی هەموانی بۆ خۆی ڕاکێشا و مۆبایلێکە تا ڕادەیەکی زۆر بۆ شەیدایانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دروستکراوە.
Mate 20 X خاوەنی ڕونمایەکی ٧.٢ ئینچییە بە ڕونمای ئۆلێد و هەڵگری پاترییەکی زەبەلاحی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێری هەڵگری نۆچێکی جوانە کە لەلاکانەوە هاتووەتە خوارەوە هەروەها سیستەمی vapor chamber لە خۆدەگرێت بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە لە کاتی یارییەکاندا کە بەراوردی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی هاوڕێی ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە بۆ کەمی گەرم بوون لە پشتەوە و لە پێشەوەیدا.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری ٧ نانۆمەتری کیرین ٩٨٠ یە، هەروەها کامێراکەی توانای تۆمارکردنی گرتەکانی هەیە بە ڕێژەی ٦٠ وێنە بۆ هەر چرکەیەک و سێ هاوێنەکەی٤٠ مێگاپێکسڵن هەڵگری پێنووسی تایبەتی کارکردنە بۆ بەخشینی ئەزموونێکی زیاتر بە بەکارهێنەر، و خاوەنی بڕوانامەی IP53 یە بۆ بەرگەگرتن لە تەڕبوون و تۆز.

هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی دوو بڵندگۆی دەنگی بەرزە و هەڵگری دی پادە بۆ لای چەپی مۆبایلەکە تاوەکوو بە شێوەیەکی زیاتر ئەزموونی یاریکردن بکەیت لە ڕێگەی ئەم ئامێرە پۆرتەبڵەوە.

نرخی فەرمی مۆبایلەکە لە ٨٩٩ یۆرۆوە دەست پێدەکات و بە بیرگەکانی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبێت لە بەرواری ٢٦ی ئەم مانگەدا، بێگومان لە کوردستان لەوانەیە لە ڕۆژەکانی سەرەتایدا نرخەکەی جیاوازی هەبێت و دواتر دادەبەزێت.

بۆچونی تۆ