10
گەرمترین 16, تشرینی یه‌كه‌م 2018

هواوەی Mate 20 RS ڕاگەیەنرا؛ مۆبایلێکی ئیجگار تایبەت و کەشخە و نرخێکی زۆر بەرز!

ئەمڕۆ هواوەی ٤ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند و گرانترین و کەشخەترینیشیان مەیت ٢٠ ئاڕ ئێسە کە بە هاوبەشی لەگەڵ پۆرشە دیزاین دروست کراوە، پشتی مۆبایلەکە لە چەرم و شووشە پێک هاتووە.

گرنگترین تایبەتمەندی کە لە Mate 20 RSدا هەبێت و هواوەی گرنگی زۆرتری پێدابێت کامێراکەیەتی، هاوشێوەی P20 pro خاوەن ٣ هاوێنەی کامێرایە لە پشتەوە، کە کاری سەربەخۆ دەکەن و ٤٠ مێگاپێکسڵ و ٢٠ مێگاپێکسڵ و ٨ مێگاپێکسڵن، نوێکارییەکانی هواوەی بۆ کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیە بریتین لە هەبوونی توانایەکی زۆر بۆ زوومکردن بە ڕێژەی ٥ هێندە، هەروەها وێنە دەگرن بە گۆشەیەکی فراوانی زۆر واتا Wide-Angle.

جگە لەمەش هاوشێوەی P20 Pro مۆبایلە نوێیەکە توانایەکی ئێجگار بەرزی وێنە گرتنی هەیە لە ڕووناکی کەمدا.

  • هەروەها هەبوونی تایبەتمەندی Super HDR یارمەتی کامێرای مۆبایلەکە دەدات لە وێنەگرتنێکی نایاب لە کەشە ڕووناکەکان.

تایبەتمەندییەکی دیکەش کە لە کامێرای مەیت ٢٠ ئاڕ ئێس و مەیت ٢٠ پرۆ هەبێت تایبەتمەندی دۆخی ماکرۆیە، ئەوەش بۆ تۆمارکردنی تەنە نزیکەکان کە لە ئێستا بۆ زۆربەی مۆبایلەکان کارێکی قورسە:

لە پێشەوەی مۆبایلەکەش کامێرایەکی ٢٤ مێگاپیکسڵ و سکانەرێکی ٣ دووری هەیە بۆ کردنەوەی قفڵ لە ڕێگای ڕوخسار.

یەکێکی دیکەش لە پارچە ئاستبەرزەکانی مۆبایلەکە ڕوونمایەکی ناوازەیە، لە جۆری ئۆلێدە بە ڕوونی ١،٤٤٠X٣،١٢٠ پێکسڵە واتا QHD+، قەبارەکەشی هەمان قەبارەی گالەکسی نۆوت ٩ــیە کە ٦,٤ ئینچە، لە ژێریشییەوە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر هەیە واتا پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە ژێر ڕوونماکەیەتی.

مەیت ٢٠ ئاڕ ئێس خاوەن توانایەکی زۆریشە بۆ کارپێکردنی یارییەکان و کردنەوەی ئەپەکان. هواوەی ئاماژە دەکات بەوەی مۆبایلە نوێیەکەی بە ڕێژەی ٪٢٢ بەهێزترە لە گالەکسی نۆوت ٩ و بۆ خێراییش بە ڕێژەی ١٨٪ هێزی لە گالەکسییەکە زۆرترە. هەڵگری پڕۆسێسەری نوێی کیرن ٩٨٠ی دروستکراوی هواوەیە، کە لەسەر تەکنەلۆژیای ٧-نانۆمەتری بنیادنراوە. هواوەی دەڵێت هێز و توانای ئەم پڕؤسێسەرە لە هی سناپدراگۆن ٨٤٥ زۆرترە، واتا خێراترە! ٦.٩ ملیۆن ترانزستەری هەیە و زۆرترین چالاکیە نیوراڵییەکان چارەسەر دەکات.

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

پاتری 

نوێکاری هواوەی بۆ پاتری ئەم مۆبایلە، خێرابارگاویکردنەوەیەتی بە کاتێکی زۆر کەم. بە ٣٠ خولەک بە ڕێژەی ٧٠٪ بارگاوی دەبێتەوە، کە دەتوانرێت بۆ ڕۆژێک بەکارهێنان بەرگە بگرێت، لە کاتێکیشدا کە پاترییەکەی بە فراوانی ٤٢٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە.

  • ڕامی ٨ گێگابایتە.
  • لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٩ جێگیرکراوە و ڕووکارەکەشی EMUI 9ی کۆمپانیاکەیە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و سوور بەردەستە و نرخی لە ئەوروپا بەم شێوەیەیە:

  • ١٦٩٥ یۆرۆ بۆ ٨گب+٢٥٦گب
  • ٢٠٩٥ یۆرۆ بۆ ٨گب+٥١٢گب
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ