ئەپ و نەرمەکاڵا 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت بەردەستکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ Office Lens بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاند

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند لەم مانگەدا ژمارەیەک لە تایبەتمەندی بۆ ئەپی Office Lens بۆ
هەریەک لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکات. بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکە، ڕێژەی زۆری تایبەتمەندییەکان بۆ ئەندرۆیدن و تەنها یەکێکیان بۆ ئای ئۆ ئێسە.

تاکە تایبەتمەندی کە بۆ Office Lens لە ئای ئۆ ئێس زیادبکرێت، تایبەتمەندی Text Annotationـە، کە دەمێکە لەسەر ئەم ئەپە بۆ ئەندرۆید بەردەست و کاری بریتییە لە نوسین لەسەر وێنە بە ڕەنگ و شێوەی جیاواز لە کاتی وێنەگرتن لە Office Lens دا.

ئەمە لە کاتێکدا، بۆ ئەندرۆید ئەپی Office Lens تایبەتمەندی immersive readerـی بۆ زیادکراوە، کە دەمێکە لەسەر ویندۆز و وێب و ئای ئۆ ئێس بەردەست. ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ زمانی ئینگلیزی بەردەست دەبێت و ڕێگەت پێ دەدات بە خوێندنەوەی ناوەڕۆکی سکانکراو لە نوسین. بینەربن:

ئەگەر سەرەنجی ڤیدیۆکە بدەن، immersive reader وشە بە وشە بە دیاریکراوی دەخوێنێتەوە. تەنانەت خێرایی خوێندنەوەش دەتوانن کەم و زیاد بکەن، هەروەک قەبارەی فۆنتیش دەتوانن گەورە و بچوک بکەن و هەروەها پاش و پێش لە خوێندنەوەکەدا بکەن.

تایبەتمەندیەکی تر کە بۆ Office Lens لە ئەندرۆید زیاد دەکرێت، بریتییە لە Tap to select کە تەنها بە پەنجە لێدان لە ڕوونما کامێراکە جەخت واتە Focus دەکات و پاشان لە بوونی پەڕەیەک لەناو چوارچێوەی کامێرا خۆکارانە چوارچێوەکەی دیاریدەکات و جێگیری دەکات.

کۆتا تایبەتمەندی، Snap to Edgeـە کە بە ئاسانترین شێوە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بە لابردنی پاشبنەما لە وێنە. زۆر بە ئاسانی بە پەنجە بڕین Crop بگرە و خۆکارانە خۆی بە سوچەکانی پەڕ و دۆکیومێنتی سکانکراو دەگرێت و بەمەش لابردنی پاشبنەما ئاسانتر دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ