رەقەکاڵا
7, تشرینی دووهم 2012
بایوز ( BIOS ) چیە؟ ڕونكردنەوەی هەموو بەشەكانی بایوز/ بەشی دووەم

بایوز:- كورتكراوەی (بنەمای تێچون و دەرچونی سیستەم )بێگومان كارێكی ئاسانە بۆ ئەوانەی كە بەكارهێنەری ئامێری كۆمپیوتەرن و رێكخەری هاردوێرو دامەزرێنەری سیستەم و پرۆگرامی سەرەكین بە مەبەستی چەند كارێكی ئاسان و بنەرەتی لە كاتی پێویستدا خۆیان بگەیەننە سیستەمی بایوزو بە كلیلی تایبەتی سەر (keyboard ) لاپەرەكانی هەڵدەنەوەو پێوستیەكانیان بە چەند چركەیەك رێكبخەن.بەڵام ئایا ئەوەندە زانیاریە تەنها بەسە بۆ تێگەیشتن و رێكخست و بەدواداچونی گرنگیەكانی BIOS؟
جارێكی تر دەگەرێینەوە سەر لاپەرەی سەرەكی و ئەمجارە لە سەر BIOS Features كلیلی Enter دادەگرین ..
هەروەكو لەم وێنەیەی خوارەوە دەردەكەوێت .

لەم وێنەیەی خوارەوەدا فرمانی SuperBoot هەلدەستێت بە خێرا كردنی كاری( گەرانەوە) Booting واتە كارا كردنی چونە ناو سیستەم و كەم كردنەوەی كاتی تێچون .. ئەمەش بە عەمبار كردنی چەند زانیاریەكی (بنەمای سیستەمی ) كە رێگە خۆش دەكات لە كاتی بوت كردن دا بەم سیستەمە عەمباركراوەدا تێپەر ببێت بەبێ گەران و بیر كردنەوە و رێكخست كە بێگومان كاتێكی زیاتری دەوێت ،. هەروەها ئەم فرمانە هەلدەستێ بە پاراستنی سیستەمی BIOS Protecting )) لە خراپەكاران ، واتە ئەم كەسانەی كە پرۆگرامی تێكدەرانە بەرهەم دەهێنن بۆ شێواندنی سیستەمەكەو تێكدانی كارەكانی ،هەروەها فرمانی SuperRecoveryHotkey هەلدەستێ بە عەمبار كردنی زانیاریەكانی BIOS كە لە كاتی تێكچونی IC تایبەت كەIC-BIOS ە وە گۆرینی بە یەكێكی تازە دەتوانرێ لە رێگایەوە زانیاریە پاراستراوەكانی لە بەشەكانی هاردەكەدا بۆ بگەرێنیتەوەو جارێكی تر دەست بەكاری ئاسایی خۆی بكات

هەروەها لە فرمانی SuperSpeed رێگا بە تۆ دەدات كە خێرایی (Processor ) ەكەت زیاد بكەیت بەو پێیەی كە خێرایی كۆمپیوتەرەكەت زیاد بكات ، بەڵام دەبێت زۆر بەئاگا بیت لە بەكار بردنی ئەم فرمانە ، چونكە زیاد كردنی خێرایی CPU لە دەرەوەی ئاستی رێ پێدراو لەوانەیە وابكات كە كۆمپوتەرەكەت جارێكی تر Boot نەكات ، واتە نەیەتەوە ناو سیستەمی كاركردن ، چونكە خێرا كردنی كاری CPU واتە عەمبار كردنی ئەركێكی زۆرتر لەسەر CPU بەم پێیەش گەرمی CPU – IC زیاد دەكات و لە كاری دەخات ، لەم حالەتەدا پێویستە كێسی كۆمپیوتەرەكە بكرێتەوەو جەمپەری تایبەتی خالی كردنەوە بەكار ببرێت بۆ جارێكی تر گەرانەوەی بۆ حالەتی ئاسایی خۆی ، دواتریش دەبێت كلیلی Defaults دابگیرێت كە لێرە F7 ە تاوەكو هەموو گۆرانكاریەكان خالی بكرێتەوەو بگەرێتەوە سەر شێوازی بنەرەتی پێشوی ..

دواتر دەگەرێینەوە سەر لاپەرەی سەرەكی و بە تیشكۆی سەر Keyboard ەكەمان دەچینە سەر Advanced BIOS Feature

لەم بەشەدا زۆرێك فرمان و رێگەدان هەیە بە رێكخستن و جێبەجێ كردنی مەرامەكان ، ئەوەی كە گرنگە فرمانی Virus Warning هەروەكو لە وێنەی خوارەوەدیارە Enable كراوە ، كە ئەمە رێگا دەدات بە زوو چونە ناو سیستەم Booting . هەروەها رێنجیBoot كردن كە لە First boot Device دەست پێدەكات تاوەكو هەمو پارچەو بەشەكان .. كە سیستەمی( بوت كردن) واتە چونە ناوەوە رێك دەخات لە سەرەتای داگیرساندنی كۆمپیوتەرەكە .. ئەمە یارمەتی دەرە لە كاتی پێویستی كردن بۆ چونە ناو بەشێكی تر جگە لە H.Drive ..بەتایبەتی لە كاتی Format كردن و دامەزراندنی سیستەمی ویندۆز پێویست دەكات پرۆگرامی Bootable بەكار ببرێت تاوەكو كاری فۆرمات و دامەزراندنی سیستەمی ویندۆز یاخود هەر سیستەمێكی تر ئەنجام بدرێت .. كە ئەم پرۆگرامەش لە CD یاخود ( (Floppy Disk عەمبار دەكرێت بە زۆری ، جا بۆ گرتنە بەری رێگەی شوێنی پرۆگرامەكە دەبێت رێنجی بوت كردنەكەمان رێك بخەین هەروەكو لە وێنەكەدا دیارە یەكەم رێگەمان كردۆتە CD ئەمە ئەگەر هاتوو پێویستی كرد كومپیوتەرەكەمان دەست پێبكات بە پرۆگرامەكانی ناو CD.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.