سامسۆنگ 18, تشرینی یه‌كه‌م 2018

لەگەڵ ئەندرۆید 9 پای بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ گۆڕانکاری دیار لە Always-On Display دەکرێت

لەم دواییانە ڕێژەیەک لە هەواڵ و زانیاری دەربارەی تایبەتمەندییەکانی Android 9.0 Pie و Samsung Experience 10 بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی بڵاوکرانەوە، چەند نوێکاریەک ئاماژەیان پێکرا، لەوانە، جوڵەکانی ئاڵوگۆڕ Gesture Navigation و ڕووکاری تاریک بۆ تەواوی سیستەم و دووبارە دیزایینکردنەوەی وێنۆچکەکان (icons) و …هتد

دوایین تایبەتمەندی کە دزەی پێکراوە، دەریدەخات کە Always-On Display کۆمەڵێک گۆڕانکاری پێ دەگات لەگەڵ Samsung Experience 10. لە ڤیدیۆیەکی تایبەت بە وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ٩ پای بۆ گالەکسی نۆوت ٩ بە وردی Always-On Display بە ڕەنگاوڕەنگی و جیاواز لەوەی پێشتر لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ هەبووە دەبینرێت. چونکە ئەوەی ئێستا هەیە هەمووی ڕەش و سپییە و لەگەڵ بوونی پاشبنەمایەکی ڕەش، بەڵام ئەوەی لەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت ئایکۆنەکان ڕەنگاوڕەنگ و جوانن و ڕاستەوخۆ لە وێنچۆکە واتە ئایکۆنی ئەپەکانەوە ڕەنگەکانی ڕاکێشاوە.

شتێکی تر کە لە Always-On Display دەبینرێت، ئەوەیە کات و ڕێژەی پاتری و وێنۆچکەکان لە ناوەڕاست نین بەڵکو کەوتونەتە لای چەپەوە. هەروەک گۆڕانکاری لە فۆنتی بەکارهێنراویش دەبینرێت لەچاو فۆنتی پێشوتر کە بەکارهاتبوو.

بینەری ڤیدیۆیی نمایشی ئەو تایبەتمەندیانە بن:

[su_youtube url=”https://youtu.be/yV_ujR2a_rU”]
سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ