ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی دووه‌م 2012

|کورتە هەواڵ| ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە کۆمەڵێک گۆرانکارییەوە نوێکرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە  تۆڕی کۆمەمڵایەتی فەیسبووک ئەپڵێکەیشنی فەیسبووکی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی نوێکردەوە بۆ وەشانی ٥.١ بە چەند چاکسازی و گۆڕانکارییەوە. تێیدا ڕێگەیەکی ئاسانتر بۆ گفتوگۆ و چاتکردن لەگەڵ هاوڕێیان دانراوە و دەتوانن لەگەڵ یەکتری چەندین وێنە شەیربکەن. هەروەها زیادکردنی ئەوکەسەی زۆر پەیامی بۆ دەکەیت بۆ لیستی دڵخوازەکان  و هەستکردن بە بوونی تۆ لەسەر هێل لەکاتی ناردنی پەیامدا بۆ ئەوەی هەست بە کاتی نێوان پەیامەکان بکەیت. دووگمەیەکی تایبەتیش بە News Feed زیادکراوە بۆ ڕێکخستنیان بە گوێرەی نوێترین بابەتەکان نیشان بدات یان پڕبینراوترین بابەتەکان.

لینکی ئەپڵیکەییشنی فەیسبووک لە ئەپستۆر:

سەرچاوە Tech-wd

بۆچونی تۆ