گەرمترین 19, تشرینی یه‌كه‌م 2018

هواوەی ڕاناوەستێت و کار لەسەر مۆبایلێکی چەماوە دەکات

دوای ئەو سەرکەوتنە یەک بە دوای یەکانەی کۆمپانیای هواوی لە بواری بازرگانی مۆبایلە زیرەکەکاندا و ڕاگەیاندنی مۆبایلی مەیت ٢٠ پرۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیاکە بەڵێنی بەردوامی و پێشکەشکردنی باشترینی خۆی دەدات بۆ بەکارهێنەرانی، ئێستاش سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی نوێن بۆ داهاتوو کە توانای چەمانەوەی هەیە و لە هەمان کاتیشدا پشتگیری لە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G دەکات.

هێشتا کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە، بەڵام لە هەندێک لە ڕاپۆرتەکان هاتووەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلەی هواوەی لە مانگی ٦ی ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت. دەزانین کە هواوەی کار لەسەر تەکنەلۆژیاکانی 5G و مۆبایلی تایبەتمەند بە چەمانەوە دەکات، بەڵام یەکەمجارە ببینین ٢ تەکنەلۆژیای وەها لە یەک مۆبایلدا بەکاربهێنێت.

خەریکە مۆبایلە چەماوەکانیش ڕوو لە بازاڕەکان دەکەن و ئەوەتا هواوەی و سامسۆنگ کار لەسەر مۆبایلی چەماوە دەکەن. لە پلاندایە ئەم مانگە سامسۆنگ مۆبایلێکی چەماوە نمایش بکات.

بۆچونی تۆ