مۆبایل و تابلێت
19, تشرینی یهكهم 2018
لینۆڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Lenovo S5 Pro و Lenovo K5 Pro بە دووانە کامێرا و پاتری گەورەوە ڕاگەیاندن

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای لینۆڤۆ پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی نوێ بە ناوەکانی Lenovo S5 Pro و Lenovo K5 Pro لادا. هەروەک چاوەڕوان کراوە ئەم مۆبایلانە خاوەنی تایبەتمەندی مامناوەندن و زیاتر جەختیان لە توانای وێنەگرتن و مۆسیقا و توانستی پاترییە. بفەرموون لە خوارەوە تایبەتمەندی مۆبایلەکان بخوێننەوە:
مۆبایلی Lenovo S5 Pro
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی FullHD
- کامێرای سێ ڕەهەندی سێلفی بە مەبەستی ناسینەوەی دەموچاو و ٢٠ مێگاپێکسڵە
- پڕۆسێسەر: لە جۆری Snapdragon 636ی هەشت ناوکی
- ڕام: 6GB
- بیرگەی ناوخۆیی: 64GB یان 128GB کە توانای زیادکردن هەیە لە ڕێگەی MicroSD
- کامێرای پشتەوە: دوانەییە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری یەکەم و بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری دووەم
- کامێرای پشتەوەی توانای گرتنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K بە 30 وێنە لە چرکەیەکدا
- پاتری: 3500 ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات
- بڵندگۆیی دوانەیی لە پێشەوە هەیە
- پەنجەمۆری لەسەر پشتەوە هەیە
- سیستەمی ئەندرۆید 8.1 Oreo لەگەڵ ڕووکاری ZUI تایبەت بە لینۆڤۆ
مۆبایلی Lenovo S5 Pro بۆ داواکاری پێشوەختە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی لینۆڤۆ لە چین بەردەستە بە نرخی ١٩٠ دۆلار بۆ جۆری ٦ گێگابایت ڕام و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت، وە بۆ جۆری ٦ گێگابایت ڕام و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت تا ئێستا نرخ و بەردەست بوونی نەزاندراوە. هەروەها تا ٢٣ ئەم مانگە مۆبایلەکان ڕەوانەی داخوازیکاران ناکرێن.
مۆبایلی Lenovo K5 Pro
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 6 ئینثىج و بە ڕوونی +FullHD
- پڕۆسێسەری: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 636
- ڕام: 4GB
- بیرگەی ناوخۆیی: 64GB یان 128GB
- کامێرای پێشەوە: دوانەییە و بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری یەکەم و بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری دووەمش.
- کامێرای پشتەوەی: دوانەییە و بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری یەکەم و بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەری دووەم.
- بڵندگۆی دوانەیی لەسەر بەشی پێشەوەی هەیە
- پارتی: 4050m ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا بە تەکنەلۆژیای Quick Charge 3.0 دەکات
- پەنجەمۆر لەسەر بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە هەیە
- سیستەمی ئەندرۆید 8.1 Oreo لەگەڵ ڕووکاری ZUI تایبەت بە لینۆڤۆ
مۆبایلی Lenovo K5 Pro بۆ داواکاری پێشوەختە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی لینۆڤۆ لە چین بەردەستە بە نرخی ١٤٥ دۆلار بۆ جۆری ٤ گێگابایت ڕام و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت.، وە بە نرخی ١٩٠ دۆلار بۆ جۆری ٦ گێگابایت ڕام و بیرگەی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت. تا ٢٥ ئەم مانگە مۆبایلەکان ڕەوانەی داخوازیکاران ناکرێن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!