10
ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی دووه‌م 2012

|کورتە هەواڵ|ساڵی داهاتوو ئەپڵیکەیشنی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ئەندرۆید و iOS دەگات.

پێگەی ڤێرج ڕایدەگەیەنێت کە مایکرۆسۆفت سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشنی ئۆفیسە تایبەت بە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە بەشێوەیەکی خۆڕای ساڵی داهاتوو لەسەر ئەپستۆر و گووگڵ پلەی ئامادەی داونلۆد دەبێت. ئەم ئەپڵیکەیشنە ڕێگە بە بەکاربەران دەدات بە خوێندنەوەی فایلەکان ۆرد و پاوەرپۆینت و ئێکسڵ لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس بۆ نمونە ئایفۆن و ئایپاد و ئامێرەکانی ئەندرۆیدیش وەکو سامسۆنگ گالاکس و سۆنی ئێکسپێریا و ..هتد بەڵام بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە فایلانە بەکاربەر پێویست دەکات بەشداری لە خزمەگوزاری ئۆفیس ٣٦٠ بکات.

سەرچاوە The Verge

بۆچونی تۆ