10
گووگڵ 20, تشرینی یه‌كه‌م 2018

بەکارهێنانی ئەپەکانی گووگڵ و دانانی 40 دۆلار لەسەر کۆمپانیاکان بۆ هەر مۆبایلێک لە ئەوروپا

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ڕاپۆرت دەربارەی دانانی بڕە پارەیەک لەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی پشت بەستوو بە سیستەمی ئەندرۆید لە ئەوروپا بڵاوکرانەوە لە هەمبەر بەکارهێنانی ئەپەکانی گووگڵ لەو مۆبایلانە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یەکێتی ئەوروپا دانانی ئەو ئەپانەی هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ مۆبایلەکە بە نایاسایی و قۆرغکاری هەژمارکردبوو.

ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بابەتێک ئەو بابەتەمان بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی زە ڤێرج پشت ڕاستکردەوە. ئێستاش هەر بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی زە ڤێرج بۆ هەر مۆبایلێکی پشت بەستوو بە ئەندرۆید ئەگەر بە گووگڵ پلەی و هەندێک ئەپی پەیوەست دارەوە بفرۆشرێت لە ئەوروپا، پێویستە بڕی ٤٠ دۆلار بە گووگڵ بدات. بێگومان ئەم بڕە پارەیە کەم نییە جا بە تاک بێت یان بە کۆمەڵ. چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕەیە بە گوێرەی جۆری مۆبایلەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت. هەروەک پێشبینی دەکرێت ئەم بڕیارە لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتووەوە بکەوێتە باری جێبەجێکردنەوە.

شایەنی باسە، یەکیەتی ئەوروپا دانانی ئەم نرخەی لەسەر کۆمپانیاکان لەبەرامبەر بەکارهێنانی ئەپەکانی گووگڵ کردووەتە سێ پلە، ئەوانەی لە بەڕیتانیا و سوید و نەرویج و هۆڵەندان زۆرترین نرخ دەدەن کە ٤٠ دۆلارە بۆ هەر ئامێرێک لەبەرامبەر بەکارهێنانی گووگڵ پلەی، چونکە ئامێرەکانی ئەم وڵاتانە ڕوونماکانیان خاوەنی ٥٠٠ پێکسڵن لە هەر ئینجێکدا. وە سەبارەت بەو مۆبایلانەی کە ڕوونماکانیان لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ پێکسڵە لە ئینجێکدا بڕەکەی ٢٠ دۆلار دەبێت، وە کەمتر لە ٤٠٠ پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک بڕەکەی ١٠ دۆلار دەبێت، وە بۆ ئەو مۆبایلانەیشی کە تایبەتمەندییەکانیان نزمە، ئەوا لە بەرامبەر بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ تەنها ٢ دۆلار و نیو دەدەن.

بێگومان ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا لەدوای ئەوە دێت، گووگڵ سەرپێچی یاساکانی کردووە و قۆرغکاری بەکارهێناوە لە بەکارهێنانی ئەپەکانی Google Search و Google Chrome، کە دواجار ڕووبەڕووی سزایەکی ٥ بلیۆن دۆلاری هات.

سەرچاوە :
تاگەکان EU google
بۆچونی تۆ