ئۆپۆ 21, تشرینی یه‌كه‌م 2018

پاش هواوەی ئۆپۆ یاری دەکات بە ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی

لە مانگی ڕابردوودا ئاشکرا بوو کۆمپانیای هواوەی هەڵدەستێت بە پێدانی ژمارەی ناڕاست دەربارەی توانستی مۆبایلەکانی و لەم بابەتەوە دەتوانیت خوێنەری زانیاری تەواو ببیت (هواوەی فێڵی لە شارەزایان و خەڵکی کردووە و ژمارەی نا ڕاستی ڕاگەیاندووە لە توانستی مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro)، بەڵام لە ئێستادا وا دیارە هواوەی تاکە کۆمپانیا نییە چونکە کۆمپانیای ئۆپۆ هەستاوە بە یاریکردن بە ژمارەی توانستی 2 لە مۆبایلەکانی ئەوانیش Oppo Find X و Oppo F7، هەر لەم بارەیەشەوە ئەپی 3DMark هەستاوە بە سڕینەوەی هەردوو مۆبایلەکە لە لیستی ئەپەکە.

ئەپی 3DMark یەکێکە لەو ئەپانەی لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەران بۆ تاقیکردنەوەی توانستی مۆبایلەکانیان بەکاریدەهێنن و لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەستە، کۆمپانیای UL سەبارەت بە یاریکردنی کۆمپانیای ئۆپۆ بە ژمارەی توانستی مۆبایلەکان هەستاوە بە گەشەپێدانی جۆرێکی تایبەت لە ئەپی 3DMark و پاشان ئاستی هەردوو مۆبایلەکەی تاقیکردووەتەوە لە ڕێگەی ئەپی بەردەستکراو لە کۆگای گووگڵ پلەی و جۆرەکەی تر لە ئەپی 3DMark، لە ئەنجامیشدا دەرکەوتووە ژمارەی توانستی هەردوو مۆبایلەکە بەرزترە بە ڕێژەی 41% لە ئەپی 3DMarkـی گووگڵ پلەی.

بەم هۆکارەش کۆمپانیای ناوبراو هەردوو مۆبایلی کۆمپانیای ئۆپۆی کردە کۆتایی لیستی مۆبایلەکان و هیچ ژمارەیەکی لە بارەی توانستی مۆبایلەکان تۆمارنەکرد ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایلی Oppo Find X ئاستی چوارەمی داگیرکردبوو لە تاقیکردنەوەی Sling Shot Extreme لە 3DMark.

بۆچونی تۆ