هەواڵ
22, تشرینی یەکەم 2018
کۆمپانیای Discord کۆگایەکی تایبەت بە یاریەکانی ڕاگەیاند

ئەپی Discord یەکێکە لەو ئەپانەی کە تایبەت کراوە بە گەیمەران هەتاوەکو بتوانن گفتوگۆ بکەن و یەکتر بناسن، ئەمەش لە ساڵی 2015ـەوە بەردەست کراوە و هەتاوەکو ئێستاش بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Discord ڕایگەیاند کە دەیەوێت کۆگایەکی تایبەت بە یاریەکان ڕابگەیەنێت پاش ئەمە کۆگاکە ڕۆشتە بواری ڕاگەیاندنەوە و بە شێوەی تاقیکاری بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەران ڕاگەیەنرا بەڵام لە ئێستادا کۆگاکە بە شێوەی تاقیکاری بەردەست کراوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران، کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەیەک لە یاریەکان بە شێوەیەکی تایبەت بەردەست دەبن لە کۆگاکەدا و بۆ ماوەی 3 مانگ دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتگوزاری Discord Nitro premium service چەند یاریەکی خۆڕایی لە خۆدەگرێت وەک Metro: Last Light Redux و GoNNER و Super Meat Boy، بۆ بەشداریکردنیش لەم خزمەتگوزاریەدا پێویستە مانگانە بڕی 5$ دۆلار یان ساڵانە 50$ بدەیت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.