10
فەیسبووک 24, تشرینی یه‌كه‌م 2018

دیزاینە نوێ و سادەکەی مێسنجەری فەیسبووک بە گشتی بەردەست کرا

ئەم دیزاینە نوێیەی فەیسبووک مێسنجەر سەرەتا لە کۆنگرەی F8 لە مانگی ٥ی ئەمساڵ نمایشکرا، و بڕیار وابوو لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست بکرێت. بەم بۆنەیەوە، دوێنی بە فەرمی وەشانی ٤ی فەیسبووک مێسنجەر بە دیزاینە نوێ و سادەکەوە بۆ ئامێرە گونجاوەکان بەردەست کرا. بە گوێرەی ڕوونکردنەوەی فەیسبووک دەربارەی ئەم وەشانە نوێیە، تێیدا هاتووە لەم وەشاندا زیاتر جەخت لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر و گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانە کراوە، کە بەکارهێنەر زیاتر بەکاریاندەهێنێت.

لەم وەشانەدا، لەم ٩ بەشەی کە پێشتر هەبوون تەنها ٣ دانە ماون و فەیسبووک مێسنجەر پێک دەهێنن، ئەوانیش: Chats و People و Discoverـن. سەرباری ئەوەی هیچ لەو تایبەتمەندیانەی لە ٩ تابەکەی پێشرت هەبوون نەسڕدراونەتەوە، و هێشتاش ئەپەکە وەکو پێشتر بەهێزتر و باشتر ماوەتەوە.

سەرباری ئەوە، مێسنجەر ٤ بەشی گفتوگۆکانی نوێکراوەتەوە لەگەڵ بوونی گۆڕانکاری لە ڕەنگەکان، کە پێیان دەگوترێت Color Gradients. ئەم ڕەنگە نوێیانە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدەن بە هەڵبژاردنی ڕەنگی زیاتر بۆ بازنەی چاتەکان. ئەم ڕەنگانە هەر کاتێک بێت دەتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی باسی گفتوگۆی چاتەکە و هەستی کەسەکان بن.

لە ڕاستیدا، فەیسبووک پێی وایە ئەم گۆڕانکاریانە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی ئاڵۆزی بەکارهێنان بکەنەوە، لەبەرئەوە ئەم وەشانە لە هەفتەکانی داهاتوودا بە بەش بەش بە بەکارهێنەران دەگات. کەواتە ئەگەر لە ئێستادا پێت نەگەیشتووە، ئارام بگرە لە داهاتوویەکی نزیک بە تۆ و تەواوی بەکارهێنەران دەگات. لە هەمان کاتیشدا، فەیسبووک بەڵێنی تایبەتمەندی زیاتری بە بەکارهێنەران داوە، بۆ نمونە، دۆخی تاریک و چەندان تایبەتمەندی تری ناوازە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ