هەواڵ
25, تشرینی یهكهم 2018
لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆبایلەکانی کۆمپانیای OnePlus پشتگیری لە هێڵی نەوەی پێنجەم 5G دەکەن

لە میانەی بەستی کۆنگرەیەک لە بارەی هێڵەکانی نەوەی پێنجەم لە هۆنگ کۆنگ زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی مۆبایل دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی جیاواز، کۆمپانیای وەن پڵەسیش وەک یەکێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل دەیەوێت یەکێک بێت لەو کۆمپانیایانەی کە یەکەمن لە پشتگیریکردنیان بۆ هێڵی 5G، هەر لەم بارەیەوە Carl Pei کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای وەن پڵەس ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان دەبێتە یەکێک لەو کۆمپانیایانەی پشتگیری لەم هێڵە دەکات.
هەروەها بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کوالکۆم ڕایگەیاند ئەگەر هەیە لەم ساڵدا بینەری ڕاگەیاندنی دوو مۆبایل ببین کە پشتگیری لە هێڵەکانی 5G دەکەن پاش ئەمە Carl Peiـی ئاماژەی بەوەدا کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019ـدا یەکەم مۆبایلیان ڕادەگەیەنن کە پشتگیری لە هێڵی 5G دەکات، پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە مۆدێمی Qualcomm X50 و QTM052 mmWaveـی ڕاگەیەنراوی کۆنگرەکە لە خۆبگرێت، سەرەڕای وەن پڵەس چەند کۆمپانیایەکی دیکەش بە هەمان شێوە بەڵێنی پشتگیریکردنی مۆبایلەکانیان دەدەن بۆ هێڵی نەوەی پێنجەم لەوانەش کۆمپانیاکانی :- Asus و HMD Global Oy و LG و Motorola و Oppo و Sony و Vivo و Xiaomi و HTC و Sharp.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.