هەواڵ
27, تشرینی یەکەم 2018
مۆبایلی Meizu Note 8 بە دوو کامێرا و پڕۆسێسەری Snapdragon 632ـەوە ڕاگەیەنرا

ڕۆژی ڕابردوو و بە فەرمی کۆمانیای Meizu مۆبایلی Meizu Note 8 ڕاگەیاند وەگ جێگرەوەیەکی هەرزانتر بۆ مۆبایلی Meizu X8، مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ ڕوونمایەکی تا ڕادەیەک بچوک و ئاستی مۆبایلەکەش مامناوەندە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6 ئینچ و بە ڕوونی 1080×2160 پێکسڵ و بە دووری 18:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 632
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بە ڕووکاری Flyme UI
- توانستی پاتری: 3600 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و شین و مۆر و سوور
- نرخ: 200 یۆرۆ
- بەرواری بەردەستبوون: 1/11/2018

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.