ئەپڵ 27, تشرینی یه‌كه‌م 2018

iFixit یەکەم ڤیدیۆی کردنەوەی iPhone Xr و نمایشکردنی پارچەکانی بڵاوکردەوە

ماڵپەڕی iFixit ڤیدیۆیی لێککردنەوەی iPhone Xr و نمایشکردنی پارچەکانی ناوەوەی بە فەرمی لەسەر کەناڵی خۆیان لەسەر یوتیوب بڵاوکردەوە، کە لە ڤیدیۆکەدا وردەکاری پێکهاتەکانی ناوەوەی ئەم مۆبایلە باسکراوە.  شایەنی باسە لە مانگی ڕابردوو بە هەمان شێوە iFixit ڤیدیۆیی لێککردنەوەی مۆبایلی iPhone Xsـی بڵاوکردەوە.

گرنگترین جیاوازی دیاری iPhone XS و iPhone XR، کە دەستەی iFixit بە دیان کردووە دیزاینی پاتری بووە، بەوەی کە هەریەک لە iPhone X و iPhone XS و iPhone XS Max پاتریەکەیان لەسەر پیتی L ئینگلیزییە، بەڵام هی iPhone Xr لەسەر شێوەی لاکێشەییە، کە ئاسایی لە زۆربەی مۆبایلەکان بەم شێوەیەیە.

هەروەک دەرکەوتووە iPhone Xr توانستی پاتریەکەی  ٢٩٤٢ ملی ئەمپێرە، واتە لە هی iPhone XS گەورترە کە تەنها ٢٦٥٨ ملی ئەمپێرە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ iPhone Xs Max کەمێک کەمترە، کە هی ئەو ٣١٧٤ ملی ئەمپێرە. لە ڕاستیدا، ئەمە واتای وایە لە زۆربەی دۆخەکان هاوتای iPhone Xs Max دەبێت و لەوانەشە ئاستی باشتریش پێشکەش بکات.

هەروەها iFixit مۆبایلی iPhone Xr بە مۆبایلێکی فرە باش وەسف دەکات بە بەراورد بە ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ١٠.

[su_youtube url=”https://youtu.be/lZii4daZpe0″]
سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ