ئەپ و نەرمەکاڵا 28, تشرینی یه‌كه‌م 2018

5 ئەپی نوێ و ناوازە بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە

بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بەردەست دەبن لە کۆگای گووگڵ پلەیدا و ئەمانەی خوارەوەش چەند ئەپێکی نوێ و بەسوودن.

Blizzard Esports

بە دڵنیاییەوە یاریە ڤیدیۆییەکان لە ئێستادا خەڵکێکی زۆری بە خۆوە سەرقاڵ کردووە ئەمەش وایکرد کە یاریە ڤیدیۆیەکان بچێتە چوار چێوەی وەرزشەوە، هەر بۆیەش لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت بینەری نوێترین هەواڵەکان ببیت سەبارەت بەم جۆرە وەرزشە. (داگرتن)

Heritage Scanner – Your Ethnicity & Family Origins

گەر دەتەوێت ڕەچەڵەکی بنەماڵەییت بزانیت ئەوا لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت بە پێی وتەی ئەپەکە و بە تەنها لە ڕێگەی وێنەیەکتەوە. (داگرتن)

Feedly Lab

یەکێکە لە نوێترین ئەپەکانی فیدلی لە ڕێگایەوە دەتوانیت بینەری نوێترین هەواڵەکان ببیت بە ڕووکارێکی سادە و ئاسان. (داگرتن)

Otter Voice Notes

بە دڵنیاییەوە ئەپەکانی نووسینی تێبینی لە ژمارە نایەن بەڵام ئەم ئەپە یەکێکە لە باشترین ئەو ئەپانەی هەڵدەستێت بەم کارە، لە ڕێگای وتنت بۆ ڕستەکان ئەپەکە هەڵدەستێت بە نووسینیان جیاوازی ئەپەکە لەوەدایە کارەکانی لە ڕێگای تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردەوە بەڕێدەکات بە نموونە لە دوو کەس لە هەمان کاتدا و بۆ هەمان ئەپ قسە دەکەن ئەپەکە لێرەدا هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی هەردووکیان و بە وردترین شێوە نووسینەکانت بۆ تۆمار دەکات، ئەپەکە 600 خولەکی خۆڕاییت بۆ بەردەست دەکات لە ماوەی مانگێکدا و بۆ خولەکی زیاتریش پێویستە بڕی 10$ دۆلار بدەیت مانگانە. (داگرتن)

Assistant Shortcuts

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت لە فەرمانی دوگمە لاوەکیەکانی مۆبایلەکەت و فەرمانی دیکەیان بۆ دیاری بکەیت لە کاتی بەکارهێنانت بۆیان. (داگرتن)

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ