ئەندرۆید
28, تشرینی یهكهم 2018
ئاماری ئەندرۆید بۆ مانگی 10 نوێکرایەوە و هێشتا پای بوونی نییە

ئامارە فەرمییەکانی گووگڵ هاوکارن لە پێدانی زانیاری سەبارەت بە وەشانە جیاوازەکانی ئەم سیستەمە. بەم بۆنەیەوە ئامارەکان بۆ ئەم مانگە (١٠) نوێکراونەتەوە، بەڵام بەداخەوە دووبارە وەشانی ئەندرۆید ٩ پای لە ئامارەکە نییە.
ئەم ژمارانەی خوارەوە لە ماوەی ٧ ڕۆژدا کۆکراونەتەوە، کە تا ٢٦ مانگی ١٠ بووە، وە هەر وەشانێکیش ڕێژەکەی ٠.١% بووبێت لە ئامارەکە نییە.
ئەمەی خوارەوەش پای گرافێکە بەداخەوە بەبێ وەشانی پای بۆ زیاتر ڕوونی ڕێژەکان:

ئەگەر سەرەنج بدەن هەر وەشانێکی کۆنتر لە ئەندرۆید ئۆریۆ ٨ لە ڕووی بەکارهێنانەوە لە مانگی ڕابردووەوە کەم بۆتەوە، بۆ نمونە وەشانی Gingerbread لە مانگی دوو مانگی ڕابردوودا ٠.٣% بووە و لەم مانگە بووەتە ٠.٢%. ئەمە لە کاتێکدا ئەندرۆید ئۆریۆ وەشانی ٨ بەرزبووەتەوە بۆ ١٤% و وەشانی ٨.١ بەرزبووەتەوە بۆ ٧.٥%. ئەندرۆید پای لە لیستەکەدا نییە، کە ئەمە واتای وایە ڕێژەکەی کەمترە لە ٠.١% لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام پێویستە لە یادمان نەچێت وەشانی فەرمی ئەندرۆید پای سێ مانگ لەمەوبەر بەردەست کرا، کەواتە کات پێویستە تا ئەندرۆید پایش دێتە ڕیزەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!