10
هەواڵ 31, تشرینی یه‌كه‌م 2018

وێنەیەکی نەخشێنراو لە لایەن تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە نرخێکی باوەڕپێنەکراو فرۆشرا

ژیری دەستکرد هەستا بە کێشانی وێنەیەکی پۆرترەیت لەسەر پارچە قوماشێک و لە وێنەکەشدا کەسایەتییەکی خەیاڵی دەردەکەوێت بە ناوی ئادمن دی بێلامی، وێنەکە لە نمایشکرا لە بازاڕی هونەری کلتوری “کریستی” لە شاری نیویۆرک و نرخی وێنەکەش پێشبینی دەکرا لە نێوان $7.000-$10.000 دۆلار بێت بە پشت بەستن بە نرخی ئەو وێنانەی کە لە پێشووتردا دەفرۆشران و لە بنەماڵەی بێلامی بوون لێرەشدا ئادمن یەکێکە لە ئەندامەکانی ئەو خێزانە.

پێشکەشکاری کۆبوونەوەکەش بە وتنی بۆ “ئەوە داهاتووە، ئەوەتا لێرەیە” ئاماژەی بە وێنەکە دەدا و شایەنی باسە وێنەکە کێشراوە بە تەکنیکی ژیری دەستکردی گەشەپێدراو لە لایەن لێکۆڵەری گووگڵ ئایان گۆدفیلۆ، بۆ کێشانی وێنەکەش سیستمەکە پشتی بەستووە بە 15.000 وێنەی پۆرترەیت کە کێشراوە لە نێوان سەدەی چواردە و پازدە، هەروەها پاش ئەوەی سیستمەکە هەستا بە لێکدانەوەی وێنە پۆرترەیتەکان، توانی تێبگات لە ڕێساکانی وێنەکێشان و هەر بۆیەش لە ئەنجامدا ئەم وێنەیەی سەرەوەی کێشاو لە کۆتاییەکەشیدا هەستا بە نوسینی “[(((min G max D x [log (D(x))] + z [log(1 – D (G(z” ئەمەش بەشێکە لەو کۆدە خوارزمییانەی کە بەرهەمیهێناوە.

هەرچەندە ڕووخساری ئادمن ڕوون و ئاشکرا نەبووە لە وێنەکەدا بەڵام لە کۆتاییدا کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و بە نرخی $432.000 دۆلار وێنەکەی کڕی، شایەنی باسیشە ڕێکخراوی Obviousـی خاوەن تەکنیکی ژیری دەستکرد کە هەستاوە بە دروستکردنی ئەم وێنانە 3 کەسی بە ڕەگەز فەڕەنسی لە خۆدەگرێت و پێشتریش 11 وێنەی خێزانی بێلامیان بەرهەمهێنابوو و سەرجەم وێنەکانیش بە نرخێک لە نێوان 7.000$-10.000$ دۆلار فرۆشراون، شارەزایان لەم بارەیەوە دەڵێن ڕێکخراوی Obvious شۆڕشێکی نوێی هونەریان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردەوە دەست پێکردووە.

بۆچونی تۆ