هەواڵ
31, تشرینی یەکەم 2018
کۆمپانیای ZTE مۆبایلی Nubia Xـی بە دوو ڕوونما و Snapdragon 845ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ZTE بە فەرمی و لە ئەمڕۆدا مۆبایلی Nubia Xـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنی دوو ڕوونمایە یەکێکیان لە بەشی پێشەوە و ئەوی دیکەشیان لە بەشی پشتەوە کە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ بەکارهێنانی ئەپەکانت بە شێوەی ئاسایی یاخود لە کاتی چرکاندنی وێنەکانی سێڵفی لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ دوو هەستەوەری پەنجەمۆر لە لا تەنیشتەکانی مۆبایلەکە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LTPS IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی FHD+ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 845
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 یان 256 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 و بە ڕووکاری Nubia UI 6.0
- توانستی پاتری: 3800 میللی ئەمپێر
- کامێرای پێشەوە: هەڵگری هیچ کامێرایەک نییە
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+24 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: دوو هەستەوەری پەنجەمۆر لە لا تەنیشتەکانی مۆبایلەکە
- نرخ: 473$ دۆلار بۆ جۆری 6/64 گێگابایت، 530$ دۆلار بۆ جۆری 8/128 گێگابایت، 600$ دۆلار بۆ جۆری 8/256 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: 5/11/2018 بە فەرمی بەردەست دەبێت لە چین


سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.