هەواڵ 1, تشرینی دووه‌م 2018

بە فەرمی Honor کاتژمێری Magicـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای Honor لە ماوەی ڕابردوودا کاتژمێری Magicـی ڕاگەیاند و وا دیارە لە ڕووی نرخ و قەبارەوە کەمتر دەبێت لە کاتژمێری Huawei GT، کاتژمێرە نوێیەکەی هۆنەر خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 1.2 ئینج و بە ڕوونی 326 پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری پاتریەک دەبێت بە توانستی 178 میللی ئەمپێر و بە پێی وتەی کۆمپانیا توانای کارکردنی بەردەوامی هەیە هەتاوەکو یەک هەفتە.

هەروەها کاتژمێرەکە توانای بەرگەگرتنی هەیە لە ژێر ئاودا هەتاوەکو قوڵی 50 مەتر ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کاتژمێرەکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە کاتی مەلەکردن یان بۆ ئەو جۆرە چالاکیانەی لە ژێر ئاودا ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ بوونی هەستەوەرێک بۆ لێدانەکانی دڵ و سیستمێک بۆ دیاریکردنی شوێن بە بەکارهێنانی هەریەک لە تەکنیکەکانی GLONASS و GPS و Galileo.

کاتژمێرەکە پشتگیری دەکات لە خزمەتگوزاری هواوەی پەی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لەگەڵ هەژمارکردنی هەنگاوەکان و چەندین تایبەتمەندی دیکە لەگەڵ ئەوەشدا کاتژمێرە نوێیەکە زۆر تەنکە بە شێوەیەک ئەستوریەکەی 9.8 مللیمە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کاتژمێرەکە بێزارکەر نابێت لە کاتی پۆشینی پۆشاکی قۆڵ درێژ و ئەستوور، سەرەڕای ئەوەش بەشی دەرەوەی دروستکراوە لە ستالێس ستیل 316L و پلاستیک و لە ئێستاشدا بەردەستە بە نرخی 1.300 یوانی چینی.

تاگەکان Honor Magic Watch
بۆچونی تۆ