10
چۆنییەتی 2, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

چۆنیەتی گۆڕینی وشەی تێپەڕ Passwordـی هەڵگیراو لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم + چەند ڕێنماییەکی گرنگ

زۆربەی وێبگەڕەکان بە گووگڵ کڕۆمیشەوە ڕێگەت پێ دەدەن بە پاشەکەوتکردنی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، لەسەر خودی وێبگەڕەکە و هەروەها لەسەر هەژماری خۆتیش. بۆ نمونە، لە گووگڵ کڕۆم بە هۆی جیمەیڵەوە دەتوانیت هەرچی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ هەیە هەڵی بگریت و مەبەستت بێت لە هەر شوێنێک بێت بچیتە ژوورەوە و دەریان بکەیت و بیانزانێت و سودیان لێوەرگریت.

ئەم کردارەش سودی ئەوەی هەیە، کە لە هەر کاتێکی تر پێویستت بێت لەسەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت لەسەر گووگڵ کڕۆم بچیتە ژوورەوە لە یەکێک لەو پێگە و ماڵپەڕ و خزمەتگوزاریانەی کە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕت بۆ پاشەکەوتکردووە، پێویست ناکات دووبارە بیاننوسیتەوە بەڵکو خۆکارانە وێبگەری کڕۆم کارەکە ئەنجام دەدات.

پێش ئەوەی دەست بە هەنگاوەکان بکەم، دەمەوێت بیرتان بخەمەوە و هەندێک ڕێنماییتان لە هەمبەر وشەی تێپەڕەوە پێشکەش بکەم:

  •  پێویستە زۆر بە وریاییەوە وشەی نهێنی دابنێن و زۆر سادە نەبن کەسێک بە کەمێک بیرکردنەوە بتوانێت وشەی تێپەڕەکەت بزانێت.
  • هەروەها پێویستە ئەگەر وشەی تێپەڕت لەسەر وێبگەڕەکەت پاشەکەوت کرد چ لەسەر مۆبایل بێت چ لەسەر کۆمپیوتەر، ئەوا ئەو مۆبایل و کۆمپیوتەرە بەبێ قوفڵدان بە وشەی تێپەڕ بەجێ نەهێڵێت بە پێچەوانەوە کەسێک مەبەستی بێت دەتوانێت لە ڕێگەی وێبگەڕی کڕۆم کە وشە تێپەڕەکانت تێدا هەڵگرتووە، دەریان بکات و وشە تێپەڕەکانت ببات و زیانت پێ بگەیەنێت.
  • وشەی نهێنی با زۆر شت لە خۆی بگرێت. بۆ نمونە، پیتی گەورە و بچووک، ئامراز، تێکەڵاوی لە نێوان ئەو ئامراز و پیتانە و با ژمارەکە زۆر بێت و لە ٥ بۆ ٦ پیت و ژمارە خۆی نەبینێتەوە. هەروەها، نابێت بەروار و ناوی خۆت و کەسی نزیک و خۆشەویستانت بێت، چونکە زوو دەبیتە نێچیری خەڵکانی تر.

ئێستاش، بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەم وشە تێپەڕە هەڵگیراوانە بگۆڕین و بزانین لە کوێی کڕۆمدا هەڵگیراون، پێویستە ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەین:

-ئەپی گووگڵ کڕۆم بکەرەوە و پاشان کرتە لە سێ خاڵەکەی لیستی سەرەکی کڕۆم بکە
– ئێستا بڕۆ بۆ Settings و لە وێدا کرتە لەسەر Password بکە

  • ئێستا لە ناو بەشی Passwords ئەو ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەی دەتەوێت بیگۆڕیت بیدۆزەوە و کرتە لەسەر ئەو سێ خاڵە بکە و Remove بکە، کە هەڵدەستێت بە سڕینەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەش.

  • بەم شێوەیە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی مەبەست سڕایەوە. ئێستا ئەگەر بتەوێت لەو ماڵپەڕەی کە پێشتر ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەت بۆ هەڵگرتبوو بچیتە ژوورەوە، ئەوا دووبارە داوای پاشەکەوتت لێ دەکات و کە تۆش Save بکەیت ئەوا بە وشە تێپەڕە نوێکە پاشەکەوت دەبێت.

تێبینی:

  • ئەم کردارە لەسەر گووگڵ کڕۆمی مۆبایلی هەمان شتە، بۆیە دەتوانیت لەسەر مۆبایلیش هەمان هەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ بکەیت.
  • ئەم هەنگاوانەی سەرەوە لەسەر دوایین وەشانی کڕۆم، کە وەشانی ٧٠ـیە ئەنجام دراون.
تاگەکان chrome How-to
بۆچونی تۆ