10
شاومی 2, تشرینی دووه‌م 2018

شاومی بە ڕیکلامێک بۆ مۆبایلی Pocophone F1 گاڵتە بە مۆبایلی OnePlus 6T دەکات

وا دیارە جەنگی ڕیکلامە گاڵتەجاڕیەکان بەردەوامە ئەمەش پاش ئەوەی کۆمپانیای هواوەی گاڵتەی بە هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ دەکرد بە هۆکاری خاوکردنەوەیان بۆ مۆبایلەکانیان هەتاوەکو بەکارهێنەر ناچار بکەن بە کڕینی نوێترین بەرهەمەکانیان، لە ئێستاشدا کۆمپانیای شاومی گاڵتە بە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای وەن پڵەس دەکات کە ئەویش OnePlus 6Tـە بە شێوەیەک کۆمپانیای ناوبراو لە ژێر ناونیشانی “بیرکاری ئەنجام بدە” ڕیکلام بۆ مۆبایلی Pocophone F1 دەکات بە مەبەستی ئەوەی مۆبایلەکەیان نرخی زۆر کەمترە بە بەراورد بە مۆبایلی OnePlus 6T.

کۆمپانیای ناوبراو لە هەڵمەتی ڕیکلامە نوێیەکەیدا گاڵتەی بە مۆبایلە نوێیەکەی وەن پڵەس دەکرد بە هۆکاری ئەوەی دەتوانیت هەمان پڕۆسێسەر و هەمان ڕام و پاتریەکی باشتر بە دەست بهێنیت بە نرخی 21 هەزار ڕوبیە لە جیاتی 37 هەزار ڕوبیە، بەڵام کۆمپانیای شاومی لە ڕێکلامەکەیدا هەندێک لە خراپیەکانی مۆبایلی Pocophone F1ـی شاردووەتەوە چونکە مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD لەگەڵ بوونی نۆچێکی تا ڕادەیەک گەورە لە بەشی سەرەوەی هەروەها ڕووکاری دەرەوەی مۆبایلەکە دروستکراوە لە پلاستیک و هەستەوەری پەنجەمۆرەکەشی لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکەیە.

بە پێچەوانەوە مۆبایلی OnePlus 6T خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED لەگەڵ نۆچێکی بچوک لە بەشی سەرەوەی و سەرەڕای ئەوەش خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە و مۆبایلەکەش بە بیرگەی زیاتر بەردەستە، هەروەها بە بەراورد بە مۆبایلی Pocophone F1 لە ناوچەی زیاتردا بەردەستە مۆبایلی OnePlus 6T، کۆمپانیای شاومی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕیکلامێکی گاڵتەجاڕی بڵاوکردووەتەوە و تۆش دەتوانیت لە خوارەوە بینەری ڕیکلامەکە ببیت.

تاگەکان OnePlus 6T Pocophone F1
بۆچونی تۆ