هەواڵ
2, تشرینی دووەم 2018
دەرکەوتنی کێشەیەک لە ڕوونمای مۆبایلەکانی Mate 20 Proـدا

وا دیارە ژمارەیەکی تا ڕادەیەک زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی Mate 20 Pro دەناڵێنن بە هۆکاری بوونی کێشەیەک لە ڕوونمای مۆبایلەکەدا، کێشەکە خۆی دەبینێتەوە لە دەرکەوتنی ڕەنگێکی سەوز لە ڕوونماکەدا ئەمەش ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران لەم بارەیەوە ناڕەزاییان هەبووە، شایەنی باسیشە ئەم کێشەیە لە پێشووتردا لە ڕوونمای مۆبایلەکانی iPhone Xـدا بوونی هەبووە.
لەم بارەیەوە کۆمپانیای هواوەی دەڵێت هەستاون بە بەراوردکردنی مۆبایلەکەیان لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی لێوارەکانیان نووشتاوەتەوە و ڕوونماکەیان لە جۆری OLEDـن لە ئەنجامدا هەمان کێشە ڕووبەڕووی ئەو مۆبایلانە بووەتەوە، هەندێک لە بەکارهێنەران توانیویانە مۆبایلەکانیان بگۆڕنەوە لە نزیکترین بریکاری کۆمپانیای هواوەی و هەندێکی دیکەش بە هۆی ڕەتکردنەوەی هواوەی نەیانتوانیوە مۆبایلەکانیاین بگۆڕنەوە.



هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.