گەرمترین 3, تشرینی دووه‌م 2018

کۆنامی ئەنجامی داهاتەکانی خۆی ڕاگەیاند و تا ڕادەیەک گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە

لەگەڵ کۆتایی هاتنی چارەکی دووەمی ساڵی دارایی، کات و ساتی ئەوەیە کە کۆمپانیاکان ڕاپۆرتی دارایی خۆیان لە ڕووی داهاتەوە بڵاوبکەنەوە. لە دوای ئەوەی سۆنی و نینتێندۆ ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە، ئێستا کاتی کۆنامیە، کە لە ڕاپۆرتەکەیان ئاماژەیان کردووە لە ڕووی ئاستەوە زۆر گەشەسەندنیان بە خۆیانەوە نەبینەوە لە ساڵی ڕابردووەوە، بەڵام خۆشبەختانە بە جێگیری ماوەتەوە.

کۆنامی ڕاپۆرتی خۆی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی دارایی ٢٠١٨-٢٠١٩ بڵاوکردۆتەوە واتە لە مانگی ٤ بۆ مانگی ٩ی ئەمساڵ و دەڵێت ١٢٢.٢ بلیۆن یەن بووە، کە بە ڕێژەی ٥.٩% زیاتر بووە لە چاو هەمان ماوەی ساڵی پار، کە پارساڵ تەنها ١١٥.٤ بلیۆن یەن بووە. سەرباری ئەوەی کە داهات زیادیکردووە، بەڵام قازانجەکان وەکو خۆی ماونەتەوە و لە ٢٥ بلیۆن یەن جێگیرە و تەنها بە ڕێژەی ٠.٣% ساڵ لە دوای ساڵ زیادی کردووە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کۆنامی داهاتەکانی تەواوی ساڵی داراییان لەوانەیە بگاتە ٢٥٠ بلیۆن یەن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی قازانجیان بۆ ٥٠ بلیۆن یەن. شایەنی باسە کۆنامی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتانەی هیچ وردەکاریەکی لەسەر ڕێژەی فرۆشی یارییەکانی نەخستۆتە ڕوو، تەنها ئەوە نەبێت کە بەشی Digital Entertainment ـی ٦٦.٨ بلیۆن یەن داهاتی بووە، کە بە ڕێژەی ١٥.٧% لەچاو ساڵی دارایی پار گەشەی سەندووە، کە هی پار تەنها ٥٧.٧ بلیۆن یەن بووە.

سەرچاوە :
تاگەکان Konami
بۆچونی تۆ