ئەپڵ
6, تشرینی دووهم 2018
ئایفۆن XRـت کڕیوە؟ ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئەم مۆبایلە کەم دەکاتەوە

چەند ماگێک پێش ئێستا، وەک زانیمان ئەپڵ ٣ جۆری مۆبایکی ڕاگەیاند. جۆرێکیان هەرزانترین نرخی هەبوو بەرامبەر بە ٢ جۆرەکەی تر کە ئەویش ئایفۆن XR بوو، ئەویش بەهۆی ڕوونما و کامێرای تایبەتمەند نزمتر. زۆربەی پێشبینییەکان بۆ فرۆشی ئەم مۆبایلە ڕاست دەرچوون چونکە چاوەڕێی فرۆشێکی کەمی لێدەکرا، بۆیە ئێستا ئەپڵ لە فرۆشی ئەم ئایفۆنە ڕازی نییە.
بە پێی ماڵپەڕی Nikkei بێت، ئەپڵ بڕیاری بۆ کۆمپانیا چینییەکان دەرکردووە بەرهەمهێنانی ئایفۆن XR کەمبکەنەوە. بە پێی سەرچاوەکان، ئەپڵ پێشتر داوای لە کۆمپانیای Foxconn کردووە، کە ٦٠ ڕیزی تێکبەستن بۆ ئایفۆن XR بەکاربهێنن، بەڵام تا ئەم دوواییانەش تەنیا ٤٥ ڕیزی تێکبەستن بەکارهێندراوە، ئەمەش بەهۆی کەمی داواکاری بۆ کڕینی ئایفۆن XR.
ئەمەش واتای ئەوەیە فۆکسکۆن ١٠٠ هەزار دانە کەمتر لەو ڕێژەیەی چاوەڕوان دەکرا لە ئایفۆن XR لە ڕۆژێکدا بەرهەم بهێندرێت، کە هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە واتە ٢٠ بۆ ٢٥% کەمتر لە ڕێژەی وا بۆدانراو.
شایەنی باسە، فرۆشی ئایفۆن XR بە بەراورد بە فرۆشی ئایفۆنەکانی ساڵی ڕابردوو زۆر کەمترە، هەر ئەم هۆکارەشە وای لە کۆمپانیایەکی وەک ئەپڵ کردووە بەرهەمهێنانی کەمبکاتەوە، ئەمە هەرچەندە بەپێی سەرچاوەکان ڕووداوێکی چاوەڕوانکراو بوو!
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.