سامسۆنگ 6, تشرینی دووه‌م 2018

چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ لەم مانگە پەردە لەسەر مۆبایلە چەماوەکەی لادا

پێدەچێت کۆمپانیا کۆریەکە، سامسۆنگ، لە ئامادەباشی دابێت بۆ نمایشکردنی ئەو مۆبایلەی کە توانای چەمانەوەی هەیە و ساڵانێکە سەرقاڵی کارکردنە لەسەری. هەروەکو چەند جارێکیش لێر و لەوێ لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی ئەم کۆمپانیایە لە بۆنە و کاتی جیاوازدا ئاماژەی پێکراوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە Galaxy F بێت و لە کۆنگرەی پەرەپێدەرانی سامسۆنگ، کە لە ٧ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، نمایشبکرێت. گومانی تێدا نییە کە سامسۆنگ دەیەوێت ئەم جۆرە مۆبایلە بە شێوەیەک ڕابگەیەنێت لە هەموو ڕوویەکەوە تەواوبێت. هەروەک پێشبینی دەکرێت بەرهەمێهنانی ئەم مۆبایلە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دەست پێبکات و لە کۆنگرەی داهاتووی سامسۆنگ بە فەرمی ڕایبگەیەنێت. هەروەک ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە سەرەتاشدا فرۆشەکانی لە ئاستێکی باشدا نەبێت.

بە گوێرەی ئەوەی دەگوترێت ئەم مۆبایلە لە کۆنگرەی پەرەپێدەرانی ئەمجارەی سامسۆنگ ئاماژەی پێدەکرێت، ئەوا دیارە سامسۆنگ دەیەوێت ئامادەکاری بکات بۆ سود وەرگرتن لە چەمانەوەی ئەم مۆبایلە و گونجاندنی سیستەمی ئەندرۆید بۆی.

لە لایەکی ترەوە، دزەپێکراوەکان ئاماژە بە بەرهەمهێنانێکی زۆری ئەم مۆبایلە دەکەن بۆ پڕکردنەوەی داواکاری کڕیاران لەسەرەتادا، بەڵام تا ئەم خولەکە ئەم مۆبایلە زیاتر چەمکە و بە فەرمی هیچ شتێکی ئەوتۆی لە بارەوە نەگوتراوە.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ