شاومی 6, تشرینی دووه‌م 2018

شاومی بیستۆکی بێ وایەری Mi AirDots Youth Edition بە نرخی تەنها 29 دۆلار ڕاگەیاند

سەرباری هەبوونی پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ مایکڕسۆفت و فەیسبووک، ئەوا شاومی بە گشتی و زیاتر بە ئامێرە هەرزان بەهاکانی ناسراوە، کە لە مۆبایلەوە تا ئامێرەکانی وەرزش و چالاکییەکان دەگرێتەوە. بەم بۆنەیەوە، شاومی جووتە بیستۆکی می ئێیەر دۆتسی وایەرلێسی ڕاگەیاند، کە نرخی تەنها ٢٩ دۆلارە (بە گوێرە گۆڕینی لە یوان بۆ دۆلار). لە ڕاستیدا، ناوەکەی زۆر لە ئێیەر پۆدسی ئەپڵ نزیکە، کە لەوانەیە هەندێک ناوەکەی تێکەڵاوی تێ بکەوێت لەگەڵ هی ئەپڵ.

بۆ زیاتر سەرەنجڕاکێشیان، ئەم جووتە بیستۆکە بە ڕەنگی سپی و دیزاینێکی سادە و هەڵگرێکی پلاسکی بەردەستە، کە ئەم هەڵگرە بارگاوی بوونەوەکەیان دووجار دەکاتەوە. بەڵام بەداخەوە بەرگەگرتنی بۆ ئاو نییە و تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاویشی تێدا بەکارنەهاتووە.

ئەم بیستۆکە بلوتوزی نەوەی پێنجەمی لەسەرە کە هۆکارە بۆ کەمتر پێوستی بە وزە و تەمەن درێژی پاتری، سەرباری بوونی پەیوەندیەکی باشتر لەگەڵ مۆبایل یان ئامێری پەیوەستکراوە بەهۆی ئەم بلوتوزەوە. توانای بەرگەگرتنی٤ کاتژمێرە لە دۆخی ستێریۆ و ٥ کاتژمێر لە مۆنۆ و بە هەڵگر (کەیسەکەیەوە) ١٢ کاتژمێرە.

لە ئێستادا ئەم بیستۆکە لە چین بەردەستە و هیچ ئاماژەیەک لە بەردەستبوونیان لەسەر ئاستی جیهان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام لە ٨\١١ شاومی کۆنگرەیەک لە بەڕیتانیا گرێدەدات و پێدەچێت لەگەڵ نمایشکردنی می ٨ پڕۆ، ئەم بیستۆکەش نمایش بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان mi Xiaomi
بۆچونی تۆ