ئەندرۆید
8, تشرینی دووهم 2018
بەم زووانە Android Studio پشتگیری لە سیستەمی ChormeOS دەکات

ساڵانێکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەندرۆید ستودیۆ بۆ سیستەمی کڕۆم بەردەست دەکرێت. بەم بۆنەیەوە لە ئێستادا دەتوانیت IDE لەسەر کڕۆمبووکەکان بخەیتەگەڕ لە ڕێگەی پشتگیری لە ئەپی لینوکس، کە ئەمساڵ لە کۆنگرەی I\O ڕاگەیاندرا و لە مانگی ٩ بە فەرمی دەست بە بەردەستکردنی کرا. لە ڕاستیدا، ئەندرۆید ستودیۆ بە بێ کێشە لەسەر کڕۆم ئۆ ئێس کاردەکات بەڵام وا دیارە گووگڵ دەیەوێت بە فەرمی بکات.
بە کورتی، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سیستەمی کڕۆم دەبێتە سیستەمێکی بە فەرمی پشتگیری لێکراو لە لایەن ئەندرۆید ستودیۆوە، لەگەڵ بوونی پشتگیری پێشت لە ماک و ویندۆز و لینوکس. ئەمەش واتای وایە هەر کێشەیەکی پەیوەست بە کڕۆم ئۆ ئێس چارەسەردەکرێت و بەڵکو لەوانەیە تێکهەڵکێشکردنی قوڵتر ببینرێت لەگەڵ کڕۆمبووکەکان. بۆ نمونە لەوانەیە پەرەپێدەران ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ بتوانن ئەپەکان تاقی بکەنەوە، لە جیاتی ئەوەی emulator ـێک یان مۆبایل یان تابلێتیکی ئەندرۆیدیان لەلا بێت بۆ تاقیکردنەوە.
لەم بەستەرەوە دەتوانیت وەشانی تاقیکاری کڕۆم ئۆ ئێس تاقی بکەیتەوە.
[su_youtube url=”https://youtu.be/ei_5R0CvLm4″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!