چۆنییەتی 8, تشرینی دووه‌م 2018

هەڵبژاردەی شاردنەوەی نۆچ لە مۆبایلی Nokia 6.1 Plus دەگەڕێتەوە + چۆنیەتی شاردنەوەی نۆچ لە مۆبایلەکە

یەکەم دەرکەوتنی نۆچ لە ڕوونمای مۆبایلەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ مۆبایلی Essential PH-1 و لە دواتریشدا و بە شێوازێکی جیاواز دەرکەوت لە ڕوونمای مۆبایلی iPhone Xـدا پاش ئەمە لە زۆرینەی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدا بینیمان، لەو کاتەشدا هەڵبژاردەی شاردنەوەی نۆچ لە ژمارەیەک مۆبایلدا بەردەستکرابوو بە پێچەوانەی هەندێک مۆبایلی دیکە ڕێگری دەکرد لە چالاککردنی ئەم هەڵبژاردەیە و شاردنەوەی نۆچەکە، لەم بارەیەشەوە مۆبایلی Nokia 6.1 Plus لە سەرەتادا هەڵگری ئەم تایبەتمەندیە بوو بەڵام لە دواتردا گووگڵ ڕێگری لێکرد و ئەم هەڵبژاردەیەی لێ زەوتکرد.

لە ئێستادا ئەم هەڵبژاردەیە گەڕاوەتەوە بۆ ئەم مۆبایلە بەڵام تەنها لە باری گەشەپێدەراندا دەتوانیت چالاکی بکەیت هەرچەندە پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییدا وەک هەڵبژاردەیەکی ئاسایی بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەران، بۆ شاردنەوەی نۆچیش لە مۆبایلی Nokia 6.1 Plusـدا پێویستە سەرەتا ئەپی ڕێکخستنەکان بکەیتەوە پاشان بەشی About Phone دادەگریت و بە هاتنە خوارەوەش بۆ بەشی سیستم System دەگەڕێین بە شوێن ژمارەی بنیادنەر Build Number و 7 جار ئەم بەشە دادەگرین هەتاوەکو تێبینی نامەیەک دەکەین تیایدا دەڵێت باری گەشەپێدەر چالاککراوە.

پاش جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پێشوو دەگەڕێینەوە بۆ بەشی سیستم System و دەگەڕێین بە شوێن باری گەشەپێدەران Developer Option و پاش ئەوە هەڵبژاردەی Full Bezel چالاکدەکەین بەم شێوەیە نۆچەکە بە سەرکەوتوویی دەشارینەوە، بەڵام بۆ دەستکەوتنی ئەم هەڵبژاردەیە پێویستە لە سەرت مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ وەشانی ئەندرۆید پای 9.0 شایەنی باسە لەم نوێکاریەدا کە کۆمپانیای HMD لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەستی کردبوو هەریەک لە تایبەتمەندی Adaptive Battery Saving و Google Lens و Digital Wellbeing لەگەڵ جووڵەی ئاڵوگۆڕکردنی نوێ بۆ مۆبایلەکە بەردەستکراوە.

تاگەکان Nokia 6.1 Plus
بۆچونی تۆ