گووگڵ 9, تشرینی دووه‌م 2018

لە کۆتایدا ئەپی یوتیوب بە فەرمی بۆ Nintendo Switch بەردەستکرا

لە ڕاستیدا لەگەڵ بەردەستبوونی ئەپی یوتیوب، ئەپەکانی پەخش و سەیرکردنی ڤیدیۆ لەسەر سەکۆی نینتێندۆ سویچ دەبنە سێ دانە بە یوتیوبەوە، کە دوانەکەی تر NicoNicoـی یابانی و Huluـن.

بەردەست بوونی یوتیوب بۆ زۆربەی بەکارهێنەرانی Nintendo Switch تا ڕادەیەک هیوابەخشە، بەوەی کە ئەم ئامێرە زیاتر ببێتە تابلێتێکی فرەکار وەک لەوەی تەنها ئامێرێکی یاریکردن بێت. ئەمە هەرچەندە ئەگەر ئەوە ڕووبدات دەبێت Nintendo Switch خزمەتگوزاری زیاتری ڤیدیۆ و پەخشکردن زیادبکات و بگرە ئەپ و خزمەتگوزاری تری جیاجیاش بۆ ئامێرەکەی بەردەست بکات.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی یوتیوب، ئەوا زۆربەیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەردەستبوونی بۆ Nintendo Switch ئامادەن بۆ بەکارهێنان بۆ نمونە سەیرکردنی ڤیدیۆیی ٣٦٠ پلەیی. جێگەی ئاماژەیە ئەپەکە لە سەرەتای پەرەپێدانیدایە هەر لەبەرئەوە بۆ ئیشپێکردنی ئەپەکە تەنها چەند دوگمەیەک بە تاچ کاریان پێ دەکرێت، ئەگەرنا بۆ زۆربەی کردارەکانی تر پێویستە پشت بە دوگمە ڕەقەکانی سەر ئامێرەکە و دەسکەکانی ببەستیت.

هەروەک دەتوانیت ئەو فیلم و ڤیدیۆیانەی کە کڕیوتن یان لە لیستی لێدانەوە داتناون پەخشیان بکەیت. ئەمە لە کاتێکدا، سەیرکردنی دەرهێڵ واتە بەبێ هێڵی ئینتەرنێت تەنانەت بۆ بەشداربووانی پریمیەم واتە بە پارەش بەردەست نەکراوە لە ئێستادا.

بەڵام ئەم تەنها سەرەتایە. بۆیە بەکارهێنەران نێتفلیکس و ئەمەزۆن ڤیدیۆ و چەند دانەیەکی تریشیان دەوێت بۆ Nintendo Switchـەکانیان، لە دوای ئەوە سویچ دەبێتە ئامێرێکی تەواو نایاب لە زۆربەی ڕووەکانەوە.

ئامێری Nintendo Switchـت هەیە؟ یوتیوبت دابەزاندووە؟ چۆنە بەلاتەوە؟

سەرچاوە :
تاگەکان google Nintendo Switch
بۆچونی تۆ