گەرمترین
10, تشرینی دووهم 2018
ڕاپرسی: کام مۆبایل باشترینە لە نرخی نزیکەی ٢٠٠ دۆلار؟ بەشداربە و خۆت دەرئەنجامەکان ببینە

کێبڕکێی ناو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان ئێجگار بەهێزە و کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن بە کەمترین نرخ باشترین بەرهەمەکان پێشکەش بکەن و سەرنجی کڕیاران ڕابکێشن، کە لەم نێوەندەدا گەورەترین قازانج بۆ کڕیارانە، بە شێوەیەک کە لەمڕۆدا لە نرخی تەنها ٢٠٠ دۆلاردا کۆمەڵێک بژاردەی زۆر باشت لەبەر دەستە بۆ کڕینی مۆبایلێکی زیرەک، هەموومان لە یادمانە مۆبایلێکی ٢٠٠ دۆلاری ٣ بۆ ٤ ساڵ پێش ئێستا چۆنبوو و ئێستاش چۆنە!
ئێمەش پێمان باشە ڕاپرسییەک بکەین و بزانین کڕیاران چ مۆبایلێکیان پێ باشترینە لە نرخی نزیکەی ٢٠٠ دۆلار، ئایا زۆرینە هێشتا گالەکسییەکانی سامسۆنگیان پێ باشترینە؟ یاخود شاومی و هواوەی توانیویانە زۆرینەی کڕیاران بۆخۆیان ببەن؟ ئایا نۆکیا تا چەند توانیویەتی بە بەهێزی بگەڕێتەوە ناو خەڵک؟
کام مۆبایل باشترینە لە نرخی نزیکەی ٢٠٠ دۆلار؟
Created with
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.