هواوەی
13, تشرینی دووهم 2018
هواوەی لەم مانگەدا مۆبایلی Honor 10 Lite ڕادەگەیەنێت

هواوەی و لقەکەی، ئۆنەر، یەکێکن لە باشترین کۆمپانیاکانی مۆبایل بە هۆکارێکی زۆر سادە – ئەوان مۆبایل بۆ گشت نرخەکان بەرهەم دەهێنن. ئەگەر مۆبایلێکی ئاست بەرزت دەوێت بەڵام هۆنەر ماجیک ٢ لە ئاست گیرفانی تۆ نییە، و ئۆنەر ١٠ گرانە، ئەوا دانەیەکی هەرزانتر بەڕێوەیە. مۆبایلەکە ناوی Honor 10 Lite دەبێت و لە ٢١ی ئەم مانگە لە پەکینی پایتەختی چین ڕادەگەیەندرێت.
وا پێدەچێت مۆبایلێکی تەواو نوێ بێت، و نەوەکو هەر مۆبایلێکی دووبارەوەبووی هواوەی. پشتەوەی مۆبایلەکە هاوشێوەی ئۆنەر ٨ سی و ئۆنەر ٨ ئێکس و ئۆنەر نۆوت ١٠ یە، بە بوونی دووانە کامێرایەکی ڕێکخراوی ستونی و پەنجەمۆرێک لە ناوەڕاستی پشتەوەی مۆبایلەکە.
ئەم ڕاگەیاندنەی هواوەی بە ڕاگەیاندنێکی لەناکاو دێتە هەژمار و هیچ زانیاریەکی ئەوتۆ لە ئارادا نییە. بەڵام بە گوێرەی پێگەی جی ئێس ئێم ئێرینا، مۆبایلەکە خاوەنی پڕۆسێسەری کیرن ٧١٠ دەبێت و ڕوونمایەکی نۆچداری بە بە پێوانەی 19.5:9 دەبێت. هەروەک چاوەڕوان دەکرێت پاتریەکی قەبارە گەورە بە خێرابارگاویکردنەوەی ١٨ واتی دەبێت و ڕووکاری EMUI 9.0 بنچینەکراو بە ئەندرۆید پای لەسەر دەبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!