ئەندرۆید
14, تشرینی دووهم 2018
7 یاری نوێی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت ئەمانەی خوارەوەش باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.
Rumble Arena PVP: Super Smash Legends
یاریەکی جەنگیە هاوشێوەی super smash brothers و تیایدا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت بجەنگیت هەتاوەکو 4 کەس، هەروەها یاریەکە پشتگیری دەکات لە ڕێکخستنە دەرەکیەکانی وەک دەسک هەتاوەکو یاریدەدەر بێت لە کاتی یاریکردندا.
!..Swing
یاریەکە تیایدا دەبێت شەشپاڵووەکان هەڵبدەیتە شوێنی مەبەست بێ ئەوەی بکەونە خوارەوە، لەوانەیە بەلاتەوە یاریەکی ئاسان بێت بەڵام بەو ئاسانیە نییە و کات کوژە.
Returner 77 LITE
وەشانێکی قەبارە کەمترە لە یاری Returner 77ـی بە پارە، تیایدا دەبێت نهێنیەکان چارەسەر بکەیت لە چوارچێوەی خەیاڵی زانستیدا هەتاوەکو بتوانیت لە ژوورێکەوە بڕۆیتە ژوورێکی دیکە.
Bang The Blocks
هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە پێویستە لە سەرت بۆمبەکان بتەقێنیتەوە لە کاتی گونجاودا هەتاوەکو ڕزگارت ببێت لە شەشپاڵووەکان.
Spiral Rush: a Snake Game
هاوشێوەی یاری کرمەکەیە کە پێشووتر بە مۆبایلە کۆنەکانی نۆکیا یاریمان پێدەکرد لەم یاریەشدا بە هەمان شێوە پێویستە بە شێوازێک خۆت ڕزگار بکەیت و هەوڵ بدەیت لە کاتی خواردنت بۆ تۆپەکان و گەورە بوونت ڕووبەڕووی پێکدادان نەبیتەوە لەگەڵ خۆتدا.
Dank Tanks
یاریەکی جەنگی پلان داڕشتنە و تیایدا دەجەنگیت لەگەڵ کەسانی دیکە لە هەموو جیهاندا و هەندێک کاتیش لەوانەیە جەنگی 3 دژی 1ـیش ڕووبدات.
Eternity Legends: League of Gods Dynasty Warriors
یاریەکی جەنگیە و خاوەنی چەند بارێکی جیاوازە لەوانەش باری سەرکێشی یاخود باری جەنگی ڕۆژانە هەروەها ناوچەی تایبەت لە خۆدەگرێت بۆ جەنگکردن لە دژی کەسانی دیکە و دەشتوانیت بڕۆیتە نێو گروپ و هۆزەکانی دیکەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.