ئەپڵ
14, تشرینی دووەم 2018
مۆبایلەکانی ئایفۆن پلەی یەکەمیان داگیرکردووە لە ڕووی فرۆشەوە لە ڕۆژی جیهانی سەڵتەکان

ڕۆژی جیهانی سەڵتەکان یەکێکە لە گەورەترین بۆنەکانی بازاڕکردن لە جیهاندا بە شێوەیەک لەم ساڵدا و بە تایبەت لەم ڕۆژەدا کڕیاران بڕی 30.8 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆکاری پێشکەوتنی هەردوو کۆمپانیای شاومی و هواوەی لە ڕووی فرۆشەوە بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەم ساڵ پلەی یەکەمی داگیر کردووە، هەرچەندە وردەکاریەکان ئاشکرا نەکراون بەڵام کۆمپانیای هواوەی بە پلەی دووەم دێت لە کاتێکدا ئەپڵ لە پلەی یەکەمدایە هەروەها لە پلەی سێیەمدا و پاش هواوەی کۆمپانیای شاومی دێت.
کۆمپانیای ئەپڵ وەک یەکێک لە نیشانە بازرگانیەکان توانیویەتی لەم بۆنەیەدا و تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا فرۆشی 14.36 ملیۆن دۆلار تێبپەڕێنێت و بە دڵنیایشەوە کۆی گشتی فرۆشەکانیش ڕێژەیەکی زۆر زیاتری دەبێت، بە هاتنە خوارەوەش بۆ لیستی کۆمپانیاکان کۆمپانیای سامسۆنگ دەبینین کە بە پلەی هەشتەم دێت لە فرۆشی مۆبایلەکانیدا و بەمەش ڕێژەی تەنها لە سەدا 1%ـی فرۆشەکانی بازاڕی داگیرکردووە ئەمەش دابەزینی فرۆشی کۆمپانیاکە دەگەیەنێت بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو پلانەکانی گۆڕیوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی فرۆشەکانی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.